مه‌زنی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهان له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می كۆشش و خه‌باتی خودی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ته‌نیا نییه، به‌ڵكوو قۆستنه‌وه‌ی جه‌نگ و په‌تا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر جیهان له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، ئێسته‌یش په‌تایه‌كی جیهانی هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێ و مه‌ترسی هه‌یه، ئه‌مه‌ریكای به‌رهه‌می په‌تا و جه‌نگ به‌ره‌و پووكانه‌وه ببات و هێزێك و وڵاتێكی تر جیهان كۆنتڕۆڵ بكات.
هه‌موو توێژینه‌وه‌كان و مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌گه‌ر جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی و جه‌نگی دووه‌می جیهانی ڕووی نه‌دایه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ببێت به زلهێزترین وڵاتی دنیا و پێشه‌نگی هه‌مووان بێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌یان قۆسته‌وه، توانیان ئه‌و ئه‌نجامه به ده‌ستبهێنن، كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه سه‌ركردایه‌تی جیهان بكه‌ن و ببن به گه‌وره‌ترین هێز و به‌هێزترین ئابووری له دنیا.
ساڵانی 1914 تا 1918 كه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای ته‌نی بوو و هه‌مووان خه‌ریكی كوشتن و بڕین و وێرانكاری بوون، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ساڵه به سه‌رده‌می ده‌ستكردن به گه‌شه‌سه‌ندن و بووژانه‌وه و پێشكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به سیاسه‌تی سوود وه‌رگرتن له جه‌نگ كرد بۆ پێشڤه‌چوون و چوونه ڕیزی پێشی وڵاتانی تری پیشه‌سازی و پێشكه‌وتووی دنیا، ئه‌وان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له جه‌نگه‌كه‌وه دوور بوون، قه‌رزیان به وڵاتانی به‌شدار له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی دا، به سووێكی یه‌كجار زۆره‌وه، كه دوای جه‌نگ له وڵاته‌كانیان وه‌رگرته‌وه، قازانجێكی گه‌وره و خه‌یاڵی بۆ واشنتن هه‌بوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی تووشی كۆسپی گه‌وره بوون و له ساڵی 1920 و 1921 نزیكه‌ی 675 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزانی ئیسپانی گیانیان له ده‌ست دا، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌نیا زیان نه‌بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكوو هه‌موو جیهانی گرته‌وه و زۆرێك له وڵاتانیش ژماره‌ی قوربانیان له سه‌رووی ملیۆنێك كه‌سه‌وه بوو، جیا له‌وه‌یش ئه‌مه به خێر بۆ ئه‌مه‌ریكا شكایه‌وه، چونكهوه له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی پاره‌یه‌كی زۆری قازانج كردبوو، به كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌مێك له ژماره‌ی دانیشتووانیشی، به دڵنیاییه‌وه كه‌مێك له تێچووی بۆ خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ڕووی له پاشه‌كشه كرد، بۆیه دوای ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا كه‌وته نێو سه‌رده‌می گه‌شه و بووژانه‌وه‌یه‌كی خێرا و پێشكه‌وتوو، بۆیه ساڵانی بیستی سه‌ده‌ی ڕابردوو به سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت.
له سه‌رده‌می جه‌نگ قه‌رزی به وڵاته شه‌ڕكه‌ره‌كان به سووێكی یه‌كجار زۆر ده‌دا و زێڕی له به‌رانبه‌ر چه‌ك وه‌رده‌گرت
ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می جه‌نگ له به‌رانبه‌ر به‌خشینی هه‌ر سێ دۆلار، نۆ دۆلاری قازانج ده‌كرد له‌و قه‌رزانه‌ی به وڵاتانی ده‌دا، جیا له‌وه‌یش ئابووری ئه‌مه‌ریكا له‌وكاته‌وه به‌شی هه‌ره زۆری له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك كه‌وته سه‌رپێ و خێرا ڕووی له گه‌شه‌كردن كرد، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد كه ئه‌مه‌ریكا ببێت به یه‌كێك له وڵاته زلهێزه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی چه‌ك له‌و وڵاته ده‌ستیان به‌كاركردن كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن.
جه‌نگ بووه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی تووشی سه‌رسڕمان كردبوو، چونكه ئه‌وروپییه‌كان به تایبه‌تی له هه‌موو بوارێك په‌نایان بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌برد، له ڕووی چه‌ك، خۆراك و كه‌لوپه‌لی ماڵ و هه‌موو سێكته‌ره‌كانه‌وه، چونكه خه‌ریكی جه‌نگ بوون، خۆیان به به‌رهه‌مهێنانی هیچ شتێك خه‌ریك نه‌ده‌كرد، ئه‌مه‌ریكایش به ویستی خۆی نرخی له‌سه‌ر كاڵاكان داده‌نا و هه‌نارده‌ی ئه‌وروپای ده‌كرد.
هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌یش له‌لایه‌ن بانكی فیدرالی ئه‌مه‌ریكاوه پلانیان بۆ دانرا و كۆنگرێس كردی به بڕیار و حكوومه‌ت جێبه‌جێی كرد، سیاسه‌تی وه‌رگرتنی زێڕ له به‌رانبه‌ر كاڵایش هه‌ر به‌رهه‌می بانكی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه به‌وهۆیه‌وه بانكه‌كه ئێسته خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕه له جیهان، به‌مشێوه‌یه یهدهگێگی زۆر زه‌به‌لاح و پته‌ویان داڕشت و نرخی دۆلار ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، ئیتر هه‌نگاو به هه‌نگاو مه‌زنی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یبینین ده‌ستی پێكرد و گه‌یشت به لووتكه.
ئه‌وروپا و وڵاتان هیچ بهروبوومێكیان نه‌بوو و هه‌موو شتێكیان له ئه‌مه‌ریكا هاورده ده‌كرد، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكی مه‌زن بوو بۆ به‌هێزبوونی ئه‌مه‌ریكا
كاتێك جیهان ئارام بووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا ببوو به وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پیشه‌سازی، تێچووی كڕینی كاڵا پیشه‌سازییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا زۆر كه‌متر له‌سه‌ر وڵاتان ده‌كه‌وت، به به‌راورد به دووباره دروستكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كارگه‌كانیان، بۆیه دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا مایه‌وه.
پێشكه‌وتنی
ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له ڕووی ئابووری و پیشه‌سازی نه‌مایه‌وه، به‌ڵكوو به‌هۆی جه‌نگ به سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی ئه‌وروپی وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویان له ئه‌مه‌ریكا كرد، له‌وانه‌یش ده‌یان زانا و بیرمه‌ند و داهێنه‌ری گه‌وره بوونیان هه‌بوو، كه بوون به هه‌وێنی مه‌زنبوونی زیاتری ئه‌مه‌ریكا، به‌مشێوه‌یه ئه‌مه‌ریكا بوو به هێزێكی ئابووری زۆر زه‌به‌لاح و خاوه‌ن كارگه‌ی زۆر مه‌زنی چه‌ك و كه‌لوپه‌له پیشه‌سازییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌ستی پێكرد، هه‌رچه‌نده به جۆرێك له جۆره‌كان به‌شداری له جه‌نگه‌كه كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌هۆی دووری ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ندی جه‌نگه‌كه‌وه كه‌مترین زیانی به‌ركه‌وت و به‌رده‌وامبوو له هه‌نارده‌كردنی كاڵا له سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هۆی جه‌نگ وێران ببوون.
ده‌سكه‌وتنی نهێنییه پیشه‌سازییه‌كانی حكوومه‌تی هیتله‌ر كه ئه‌وكات خاوه‌ن پێشكه‌وتووترین چه‌كی تازه بوون، گوڕ و هێزێكی زیاتری به ئه‌مه‌ریكا دا و ئیتر ئه‌مه‌ریكا بووه دروستكه‌ری مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ و فڕۆكه‌ی جه‌نگی زۆر پێشكه‌وتوو، كه ئه‌وانه پێشتر پرۆژه‌ی نازییه‌كان بوون و ئه‌مه‌ریكا دوای شكستی ئه‌ڵمانیای نازی سه‌رجه‌میانی بۆخۆی دزی و سوودی لێ وه‌رگرت.
ئێسته پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و ئه‌مه‌ریكایه‌ی به‌هۆی جه‌نگ و په‌تاكان بوو به زلهێزترین وڵاتی دنیا، هه‌ر به هه‌مان ئامرازی مه‌زنبوونی پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه؟ شاره‌زایان به دووری نازانن، ئه‌گه‌ر هاتوو كۆرۆنا ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ریكا و مه‌زنییه‌كه‌ی ده‌بن به به‌شێك له مێژوو و چین و ڕووسیا و ئه‌وروپا سه‌ركردایه‌تی دنیا ده‌گرنه‌وه ده‌ست.