رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، دابه‌زینى نه‌وت سوودى بۆ دیموكراسى هه‌یه، چونكه له رابردوودا ئه‌و وڵاتانه‌ى سته‌مكارییان كردووه، وڵاتى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون به نه‌وت و دواى دابه‌زینى نرخى نه‌وت، ئه‌م توانایه‌یان له ده‌ست داوه. رۆژنامه‌كه هه‌ریه‌كه له سعوودیه و رووسیا و عێراق و ئێران و ڤه‌نزوێلا به نموونه ده‌هێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ى زه‌هێڵى "the hill"ى ئه‌مه‌ریكى له گۆشه‌نیگایه‌كى جیاوازه‌وه سه‌یرى دابه‌زینى نرخى نه‌وتى كردووه و گوتوویه‌تى، چه‌ند سوودێكى كه‌مى هه‌یه، یه‌كێك له سووده‌كانى ئه‌وه‌یه كاریگه‌رى به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى دیموكراسى و ئاستى هه‌یه له دنیادا.
دابه‌زینى نرخى نه‌وت وڵاتان به‌ره‌و ئاشتى و دیموكراسى ده‌بات
ماڵپه‌ڕى
"حوڕه"ى ئه‌مه‌ریكى به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ى هێڵى وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى و له سه‌ره‌تاكه‌ى هاتووه، "یه‌كێك له‌و سووده كه‌مانه‌ى كه په‌تاى كۆرۆنا به‌سه‌ر ژیانى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى مرۆڤایه‌تى هێناوه له دنیادا، دابه‌زینى نرخى نه‌وته كه یه‌كه‌م جاره له ساڵى 1999 و نزمترین نرخ تۆمار بكات".
دواتر هه‌ر رۆژنامه‌كه ده‌پرسێ، به‌ڵام چۆن ده‌كرێ دابه‌زینى نرخى نه‌وت خزمه‌تى دیمو‌كراتى و ئاشتیى دنیا بكات؟
رۆژنامه‌كه چه‌ند نموونه‌یه‌كى مێژوویى ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، له جه‌نگى یه‌كه‌مى كه‌نداوه‌وه له ساڵى 1980 تا ساڵى 2000 هه‌میشه نرخى نه‌وت له نزمترین ئاستدا بوو، ئه‌وكاته نرخى به‌رمیلێك له نێوان 18 – 20 دۆلار بوو. كه‌چى له‌وكاته‌دا دنیا به شه‌پۆلى سێیه‌مى دیموكراسى تێده‌په‌ڕى كه وه‌ك بیرمه‌ندى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى ساموێل هینتگتون ناوى بردبوو. ئه‌وكات له باشوورى ئه‌وروپا گۆڕانكارى له دیموكراسى رووی دا. پێشتریش له هه‌شتاكان به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت دیكتاتۆره سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا لاتینى كه‌وتن، چونكه نرخى نه‌وت وایكرد قه‌رزی ده‌ره‌وه‌یان كه‌ڵه‌كه بكات.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا واته له نێوان 1980 تا 2000 گۆڕانكارییه‌كى تر‌ى دیموكراسى له ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات و یه‌كێتى سۆڤییه‌ت رووى دا، له‌وانه یه‌كێتى سۆڤییه‌ت رووخا و دیوارى به‌رلین كه‌وت، ئه‌م دوو رووداوه گه‌وره‌یه‌یش له نێوان ساڵانى 1989 تا ساڵى 1991 بوو. به‌ڵام چۆن ده‌كرێت دابه‌زینى نرخى نه‌وت به گۆڕانكارییه دیموكراسییه‌كان ببه‌سترێته‌وه؟
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى رۆژنامه‌ى "زه هێڵ"ى ئه‌مه‌ریكى له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى سه‌ره‌وه ده‌ڵَێ، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تى وڵاتانى نه‌وتى ده‌كات، له نموونه‌ى رووسیا و سعوودیه و ئیمارات و كوێت و قه‌ته‌ر و برۆناى و سه‌نگاپوور، ده‌سه‌ڵاتداران له‌و وڵاته‌دا ده‌ست به‌سه‌ر داهاتى نه‌وت ده‌گرن و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆشگوزه‌رانى و ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى له هاووڵاتییانیان بكڕن، ئه‌مه‌یش به تێڕوانینى هاووڵاتییان كارێكى چاكه.
به‌ڵام پێوه‌ره‌كانى دیموكراسى له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه یه‌ك ناگرێته‌وه، وه‌ك نموونه له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه رێكخراوى "فریدۆم هاوس" كه رێكخراوێكى ناحكوومییه و داكۆكى له دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات، له راپۆرتێكیدا باس له ماوه‌ى ساڵانى 2006 تا 2017 ده‌كات، ده‌ڵێ له وڵاتانى نه‌وت ئازادى له پاشه‌كشه بووه چونكه نرخى نه‌وت باش بووه، چونكه هه‌ر كاتێك نرخى نه‌وت به‌رز بێته‌وه، ئه‌وا ئابوورى وڵات گه‌شه ده‌كات و هێزى سته‌مكاریش له‌م وڵاته جێگیرتر ده‌بێت.
هه‌مان رۆژنامه ده‌ڵێ له به‌ختى باش‌دا نرخى نه‌وت تاهه‌تایه به‌رز نابێت، به‌ڵكو ناجێگیر ده‌بێ، له‌وانه له نێوان 1981 تا 2000 به‌رز بوو، دواتر له نێوان 2001 تا 2014 به‌رز بووه‌وه. له‌دواى 2014یش روو له دابه‌زینه. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ هه‌رچه‌نده ئۆپیك هه‌وڵ ده‌دات نرخه‌كه‌ى به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت تا ماوه‌یه‌كى زۆر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ى نه‌وتیان هه‌یه زۆرترین چه‌ك ده‌كڕن و پێشێلى دیموكراسى ده‌كه‌ن
دواتر راپۆرته‌كه باس له‌و وڵاتانه ده‌كات كه زۆر به گۆڕ‌انى نرخى نه‌وت كاریگه‌ر ده‌بن، به‌ڵام گۆڕانكارى له بنیاتى دیموكراسییان ده‌بێت و ئه‌و وڵاتانه‌یش ڤه‌نزوێلا و ئێران و عێراق و رووسیان. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ناجێگیرى نرخى نه‌وت له هه‌ر یه‌كێك له‌م وڵاتانه سوودێكى بۆ دیموكراسى ده‌بێت.
زه هێڵ ده‌ڵێ، لاوازى ده‌وڵه‌تانى نه‌وت بۆ ئاشتى گرنگه، چونكه ئه‌و وڵاتانه زۆرترین خه‌رجییان بۆ چه‌كه و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یان دوژمنكارانه‌یه. ئینجا وه‌ك به‌ڵگه ده‌پرسێ، ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت نزم بێت، ئه‌وا رووسیا و ئێران به‌رگه‌ى جه‌نگه‌كانى سووریا ده‌گرن؟ یان سعوودیه له جه‌نگى یه‌مه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئه‌وكاته وڵاتانى به‌شدار له شه‌ڕى لیبیا هێنده بایه‌خ به شه‌ڕه‌كه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌هاى نه‌ما؟ رۆژنامه‌كه به نه‌رێنى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، دابه‌زینى نرخى نه‌وت سوودى بۆ رۆژئاوایش ده‌بێت، له‌وانه ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكى عه‌قڵانیتر له‌باره‌ی ژینگه پێڕه‌و ده‌كات.