ئه‌ڵمانیا له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان بوو به دوو به‌شه‌وه و دواجاریش له سێی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 1990، دیواری به‌رلین ڕووخێنرا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا یه‌كیان گرته‌وه و سیسته‌مێكی دیموكراتی و فیدرالی له وڵاته‌كه بنیات نرا و وڵاته‌كه به‌سه‌ر 16 هه‌رێمی جیا جیا دابه‌شكرا، به‌ڵام سیسته‌می دابه‌شكردنی داهات له ئه‌ڵمانیا له نێوان هه‌رێمه‌كان چۆن ڕێكخراوه، ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه وا ده‌كات زیاتر له دۆخی ئاڵۆز و شێواوی ئێسته‌ی عێراق و بڕیاره تاكڕۆكانی بگه‌ین كه بۆ دووه‌مجاره بودجه‌ی كوردستان ده‌بڕێت.
به گوێره‌ی داتا زانستییه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی ئه‌ڵمانیا یه‌ك بگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر داهاتی هه‌ردوو وڵاته‌كه كۆ بكرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات ته‌نیا 30% و ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات 46%ی داهاتی وڵاته‌كه‌یان به گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد، واته له ڕێی كه‌رتی كار و پیشه‌سازییه‌وه، كاتێك هه‌ردوو به‌شی ئه‌ڵمانیا یه‌كیان گرته‌وه، كه ده‌كرێ ئه‌مه هاوشێوه‌ی نموونه‌ی عێراق بێت، چونكه دوای ڕووخانی به‌عس جارێكی تر كوردستان پێوه‌ست بووه‌وه به به‌غدا، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆخه‌كه له ئه‌ڵمانیا گۆڕانی به‌سه‌ر نه‌هات.
ئێسته كه 27 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی ئه‌ڵمانیا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هێشتایش ئه‌و جیاوازییه له نێوان به‌شی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ده‌بینرێ و هه‌رگیز له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا له به‌رلین نییه، بڕیار له‌سه‌ر په‌راوێزخستن و بڕینی بودجه‌ی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا بدات، به بیانووی ده‌وڵه‌مه‌ندی و كۆمه‌كی زیاتری ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات بكات، هیچ كاتیش ئه‌وه ڕه‌وا نییه، كه بگوترێ داهاتی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕۆژئاوا ده‌چێت، ئه‌مانه له ده‌ستوور و یاسا جێگیركراون، نه‌ك ته‌نیا له نێوان ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، بگره له نێوان خودی هه‌رێمه‌كان و خودی شاره گه‌وره‌كانیش ناكرێ ئه‌و لێكدانه‌وه و جیاكارییه بكرێت، ته‌نیا له عێراق نه‌بێ، كه ده‌گوترێ داهاتی نه‌وتی به‌سڕه به كوردستان ده‌درێ، كه ئه‌مه‌یش ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، چونكه كوردستان خۆیشی نه‌وتی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه نه‌وتیان نییه داهاتی كوێیان بۆ ده‌چێ و بۆچی داهاتی نه‌وتی به‌سڕه بۆ ئه‌و پارێزگایانه ناچێ؟ بۆچی باس له‌وه ناكرێت.
حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا كه‌مترین ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر 16 هه‌رێمه‌كه‌ی وڵاته‌كه هه‌یه
هه‌ر 16 هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌ك پێكهێنه‌ری ئه‌ڵمانیای فیدرال، په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ئاڵا و ده‌ستوور و یاسا و دادگای خۆیان هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی زۆر به ڕووكه‌شی له‌و وڵاته ده‌رده‌كه‌وێ، ته‌نانه‌ت له پرسی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه و ڕێوشوێنه‌كان دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌رچه‌ند ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و حكوومه‌تی فیدرالی، دژی ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان بوو له ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام هه‌رێمه‌كان بڕیاریان دا و زۆرێك له بازاڕ و ماركێته گه‌وره‌كانی بواری جلوبه‌رگ و ئه‌لیكترۆنیات و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان كرانه‌وه، هه‌رچه‌نده مێركل زۆر دژی ئه‌و بڕیاره بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له هه‌رێمه‌كان جێبه‌جێیان كرد، نه‌یتوانی هیچ كارێك بكات.
له ئه‌ڵمانیا هه‌موو هه‌رێمێك و هه‌موو شارێك ئابووری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به پشتبه‌ستن به باج و به‌رهه‌می پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بودجه‌ی خۆی كۆ ده‌كاته‌وه و به‌شێك له‌و بودجهیهیش ده‌درێت به حكوومه‌تی فیدرالی، واته ڕێژه‌یه‌ك، كه ئه‌مه‌یش بۆ مه‌سه‌له‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و سنوور و سه‌روه‌ری وڵاته، هه‌رچه‌نده هه‌رێمه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ده‌وڵه‌مه‌ندترن به به‌راورد به هه‌رێمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵام میونشن و به‌رلین كه ده‌كه‌ونه ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه به دوو گه‌وره‌ترین و گرانترین شاری ئه‌ڵمانیا هه‌ژمار ده‌كرێن، به‌هۆی بوونی كارگه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا.
كاتێك هاووڵاتی له شارێكی بچووك كاره‌كه‌ی له ده‌ست بدات و بكه‌وێته سه‌ر ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی مانگانه پێی ده‌درێ، جیاواز له‌گه‌ڵ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌سێكی بێكار له شارێكی گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ند پێی ده‌درێت، ئه‌مه‌یش سه‌ربه‌خۆیی و جیاوازی ئابوورییه له نێوان هه‌موو هه‌رێم و شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا.
حكوومه‌تی فیدرالی به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رچاوه‌كانی داهات له هه‌رێمه‌كان داوا ناكات، به‌ڵكوو ڕاوێژ و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و به داهاته‌كه‌یشی خودی هه‌رێمه‌كان بۆ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، كاتێك تووشی ته‌نگژه و گرفتی كورتهێنانی بودجه‌یش بوون، حكوومه‌تی فیدرالی كۆمه‌كیان ده‌كات.
هه‌ریه‌كه‌یان بودجه و داهاتی خۆی هه‌یه و ڕێژه‌یه‌كی بۆ پرسه سه‌روه‌رییه‌كان به حكوومه‌تی فیدرالی ده‌ده‌ن
به گشتی كه‌مێك و ڕێژه‌یه‌ك له داهاتی هه‌رێمه‌كان به حكوومه‌تی فیدرالی ده‌درێ و ئه‌میش له بواره سه‌روه‌رییه‌كان خه‌رجی ده‌كات و یه‌ده‌گ و سیاسه‌تی دارایی و ئابووری وڵات قایمتر ده‌كات، بواره سهروهرییهكانیش بریتین له هێزی سه‌ربازی و سنوور و ئاسمان و به‌رگری و پۆلیسی فیدرالی و توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانی زیاتری وڵات. وه‌كوو تر ته‌نیا چاو‌دێر ده‌بێ، تا هه‌رێمه‌كان به شه‌فافی بودجه و داهاتی خۆیان بخه‌نه خزمه‌تی هاووڵاتییانه‌وه
له مێژووی ئه‌ڵمانیای فیدرال هیچ كاتێك ئه‌وه ڕووی نه‌داوه و ڕوو نادات كه حكوومه‌تی فیدرالی بودجه‌ی هه‌رێمێك ببڕێت، به پێچه‌وانه‌وه بودجه‌ی هه‌موو هه‌رێمه‌كان هه‌ر لای خۆیانه و ته‌نیا داهاته‌كانیان كۆ ده‌كرێته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كان پرۆژه یاسای بودجه‌ی خۆیان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن و ئنجا هه‌موو پرۆژه یاساكانی هه‌ر 16 هه‌رێمه‌كه كۆ ده‌كرێته‌وه و بودجه‌ی گشتی وڵاتی لێ پێك دێت، ته‌نگژه و كاره‌ساتیش له هه‌ر هه‌رێمێك ڕووبدات، هه‌رێمه‌كانی تر كۆمه‌كی دارایی و لۆجستی ده‌كه‌ن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه حكوومه‌تی فیدرالیش به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
به ڕوانین له ئه‌زموونی فیدرالی ئه‌ڵمانیا به ته‌واوی ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌و سیسته‌مه فیدرالییه‌ی به‌غدا باوه‌ڕی پێیه‌تی، ته‌نیا له ڕووكه‌ش فیدرالییه و له بنه‌ڕه‌تدا كار بۆ دروستكردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی تاكڕۆ و مه‌ركه‌زی ده‌كرێ كه هه‌موو شتێك له ده‌ست خۆی كۆ بكاته‌وه و هه‌ر كاتیش مه‌به‌ستی بێ، هه‌ر هه‌رێم و پارێزگایه‌ك كه بیخوازی برسی و بێ بودجه و بێبه‌شی بكات له هه‌موو داهاتێك، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می فیدرالی و سیسته‌می دارایی و ئابوورییه له وڵاته فیدراله‌كان.