ئەمڕۆ باران دەبارێت

:: PM:12:12:01/07/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت لە 24 سەعاتی داهاتوودا لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك باران ببارێت.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ تا 24 سەعاتی داهاتوو ئاسمان لە پارێزگای هەولێر لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و ئەگەری بارانبارینێكی كەمیش لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكاندا
كەشناسی ڕوونی كردووەتەوە، لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و لە پارێزگای دهۆكیش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكاندا.

هەرێمی كوردستان جیاوازییەكی زۆر لە بڕی بارانبارین هەیە، كەمترین ڕێژی 328 ملمە و بەرزترینی دوو هەزار و 630 ملم بووە، لە ساڵێكدا دەتوانین بڵێین بارانی هەرێم تا بەرەو باكور و باكوری ڕۆژهەڵات بڕۆین پتر دەبێت و ساڵانە بەڕێژەی جیاواز بارانیان لێ‌ دەبارێت.



وشە - رامیار جەواد