كه‌سایه‌تی نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان له خوولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان تائێسته 18 گوندی مه‌سیحی و 12 كلێسا چۆڵكراون.
وه‌حیده یاقۆ هورمز نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان له خوولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌سایه‌تی بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن توركیا دۆخی ئه‌و ناوچانه زۆر خراپه و به‌رده‌وام شه‌روئاڵۆزییه و خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌ر سنوور ھه‌ست به مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن.
په‌كه‌كه له‌چه‌ندان ناوچه‌ی تری كوردستان بوونه‌ته كێشه
زیاتر گوتی، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له نزیك گونده‌كان تا ئێسته له سنووری دهۆك 18 گوندی مه‌سیحی و 12 كلێسایان چۆڵكراون و خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ش ئاواره بوون.
جیا له‌كێشه‌ی گوندی مه‌سیحییه‌كان، په‌كه‌كه له‌چه‌ندان ناوچه‌ی تری كوردستان بوونه‌ته كێشه بۆ هاووڵاتییان و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ناوچه سه‌رانه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن.
كێشه‌ی نێوان په‌كه‌كه و توركیا مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه، به‌ڵام ململانێییه‌كانیان زۆر جار له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه كه له ئه‌نجامدانی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌بنه قوبانی.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم