سێ حزبی هه‌رێمی كوردستان باس له گرنگی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هه‌نگاوی باش نراوه و پڕۆژه‌كه له رووی ئابووری و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێت و كۆتایی به ناشه‌فافی ده‌هێنێت. ده‌شڵێن ده‌بێت چاكسازی له هه‌موو سێكته‌ره گرنگه‌كان بكرێت و داهات شه‌فاف بكرێت.
جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی داهاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە خەزێنەی حکوومەت
ره‌سووڵ ره‌ئووف ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، چاكسازی له هه‌ر بوارێكدا بكرێ كارێكی زۆر گرنگه، یه‌كێك له بڕگه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بوو، ئێسته‌یش چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، چاكسازی حكوومه‌ت وا ده‌كات له داهاتوودا خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت تووشی گرفت نه‌بێت، هه‌روه‌ها لابردنی به‌خشین له گومرگ كه پێشتر هه‌ندێ له كۆمپانیا به‌خشرابوون، سوودی زۆری ده‌بێت و داهات بۆ هه‌رێم زیاد ده‌كات، خاڵێكی تری گرنگی ئه‌وه‌یه كه خانه‌نشینه پله‌تایبه‌ته‌كان مووچه‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه و ئه‌وانه‌ش به نایاسایی كراون لاده‌برێن، ته‌نیا له‌وه‌یان داهاتێكی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
"ئه‌وه‌ی ئێسته گرنگه جیاكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی راستی و نایاساییه، پێویسته له‌دوای ئه‌و جیاكارییه مافی خانه‌نشینی راستی بدرێت، گه‌شبینین له‌وه‌ی كه پڕۆژه‌كه له سوودی هاووڵاتییان ده‌بێت، گرنگه حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كاندا كار له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی پێوه‌ندی بكات و داشكاندن بكات.
كه‌مال زراری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستخۆشی له هه‌ر هه‌نگاوێكی چاكسازی ده‌كات كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، چاكسازی بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نراوه زۆر گرنگه و ده‌خوازین سه‌ره‌تای چاكسازی راسته‌قینه بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌نگاوی چاكسازی زۆر باشه، كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌تایبه‌ت و ئه‌وانه‌ی به نایاسایی كراون، هه‌روه‌ها بندیوار و دوو مووچه‌یی و ته‌واوی ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی كه له رابردوو كراون راست بكرێنه‌وه، شه‌فافییه‌ت كه ئاشكراكردنی داهات و خاڵه سنوورییه‌كانه زۆر گرنگه، له كارنامه‌ی ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌دا هه‌یه.
عوسمان زیندانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئێمه پێمان وایه ده‌بێت چاكسازی له ته‌واوی كه‌رت و سیكته‌ره‌كانی كوردستان بكرێت، هه‌ر له نه‌وت و غاز و مووچه‌ی پله‌باڵاكان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم، چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناهه‌قییانه‌ی كه له رابردوو كراون، شه‌فافكردنی داهات و ئاشكراكردنی گریبهستهكان كه له رابردوو كراون، ئه‌گه‌ر بڕیاره چاكسازی بكرێت، ده‌بێت ده‌ست بۆ هه‌موو شوێن و سیكتهرێك ببرێت و چاوپۆشی له كه‌س نه‌كرێت و لابردنی مووچه‌ی نایاسایی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مووچه‌خۆری شایسته و راستی بكرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی