بریكاری سه‌ره‌كی كۆمپانیای كیا به‌ناوی كیا نیم له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ''وشه''یان ئاشكرای كردووه، كه كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز" پله‌ی یه‌كه‌می كه‌رتی ئۆتۆمبێلی به‌ده‌ست هێنا له عێراق، هه‌روه‌ها له میانه‌ی "توێژینه‌وه‌ی كوالێتییه یه‌كه‌مه‌كان" كه به ''IQS'' له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه، له كۆمپانیای "جه‌ی دی پاوه‌ر" ''JD Power'' ده‌رده‌چێت ده‌ركه‌وتووه دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیا 136 كێشه‌یان له 100 ئۆتۆمبێلدا ڕاگه‌یاند، به‌مه‌یش كیا بۆ ساڵی شه‌شه‌م له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كه‌م ده‌بێت له نێوان ئه‌و هێما زۆر و جۆاروجۆره‌ی ئۆتۆمبێل كه له بازاڕدا هه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن دیڤ سارجێنت جێگری سه‌رۆكی "جه‌ی دی پاوه‌ر" بۆ كاروباری كوالێتی ئۆتۆمبێل ڕای گه‌یاندووه.
ئاشكرا كراوه، سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی
كیا له توێژینه‌وه‌ی كوالێتییه یه‌كه‌مه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی ''كیا فۆرت یان سیراتۆ'' و "كیا سو‌ڵ'' ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دوو باشترین ئۆتۆمبێلن، له نێوان 10 باشترین جۆره‌كانی كه‌رتی ئۆتۆمبێل. به‌تێكڕایی چه‌ند جۆرێكی ئۆتۆمبێله‌كانی كیا له‌ڕووی ئه‌داوه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، له‌وانه‌ش: ''ئۆتۆمبێله تێكچه‌قیوه‌كان Compact Car''، سیدۆنا ''مینیڤان Minivan''، سۆرێنتۆ ''وه‌رزشیی فره‌مه‌به‌ستی مامناوه‌ندی به‌رز Upper Midsize SUV''، سوڵی وه‌رزشی ''وه‌رزشیی فره‌مه‌به‌ستی بچووك Small SUV''.
ئەمساڵ بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەک کیا بەگوێرەی توێژینەوەکانی جەی دی پاوەر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
شون یوون سه‌رۆكی كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز" له ئه‌مه‌ریكای باكور و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری له "كیا مۆتۆرز"ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه كه بۆ ساڵی شه‌شه‌م له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می كه‌رته‌كانی ئۆتۆمبێل له توێژینه‌وه‌ی "جه‌ی دی پاوه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی بۆ كوالێتیی یه‌كه‌مه‌كان به‌ده‌ست دێنین و له لووتكه‌ی هێما بازرگانییه‌كانی ئه‌م بازاڕه فراوانه ده‌بین، ئه‌مه ئه‌و ئه‌ركه‌شمان ده‌خاته سه‌ر كه ده‌بێ له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بین و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه باشترین".
توێژینەوەی كوالێتییە یەكەمەكان بەشێوەیەكی بنەڕەتی بۆ هەردوو ئۆتۆمبێڵی ''کیا فۆرت یان سیراتۆ'' و کیا ''سو‌ڵ'' دەگەڕێتەوە
ئه‌وه‌یشی خسته‌روو، له‌ژێر ڕۆشنایی بردنه‌وه باشترین پله و براوه‌بوونی چوار ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی خۆیان و چوار ئۆتۆمبێلی تریش یه‌كێك له سێ پله یه‌كه‌مینه‌كانی جۆری خۆیان به‌ده‌ست هێناوه، لێره‌شه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی هێمای كیا له "پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئه‌وه‌ی كه پێویسته" به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رهه‌مه‌كانی پێشكه‌شی بازاڕی ئۆتۆمبێل ده‌كات كه بازاڕێكی پڕ ڕكابه‌رییه".
جێی باسه كه ڕاپۆرتی ساڵانه، پشت به شیكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی 87 هه‌زار و 282 توێژه‌ر، تایبه‌ت به 189 ئۆتۆمبێل و له‌میانه‌ی 26 جۆر ده‌به‌ستێت. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئۆتۆمبێله‌كانیش له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌بن له‌وانه‌ش: ''ئه‌زموونی هاژووشتن، ئه‌دای بزوێنه‌ر و گێڕ و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی پێوه‌ست به كوالێتیی ئۆتۆمبێله‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان باسی ده‌كه‌نه‌وه.
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز، له ساڵی 1944 دامه‌زراوه، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێله و به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه كوالێتییه‌كی به‌رزی هه‌یه، ساڵانه سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل له 190 وڵات ده‌فرۆشێت، له سه‌رانسه‌ری دنیا زیاتر له 52 هه‌زار كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن، داهاتی ساڵانه‌ی زیاتر له 49 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، پاشكۆی دروستكردنی له پێنج وڵات هه‌یه. به چاودێری سه‌ره‌كی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوسترالیا و هاوبه‌شی ئۆتۆمبێله فه‌رمییه‌كانی فیفا ده‌سته‌ی كارگێڕیی جامی جیهانیی تۆپی پێ و هاوبه‌شی فه‌رمیی جامی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێی "UEFA" 2019" داده‌نرێ، كه گه‌وره‌ترین كێبه‌ركێی تۆپی پێی پیشه‌ییه له دنیادا، دروشم و كوالێتی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز به (توانای سورپرایزكردن) به‌ناوبانگه، چونكه كۆمپانیاكه ده‌توانێ به پێشكه‌شكردنی توانا و شاره‌زایی سه‌رسوڕهێنه‌ر و نایاب و وه‌رگیراو له ڕاستی داهێنان.
كۆمپانیای كیا نیم له ساڵی 2010 دامه‌زراوه، تایبه‌ته به دابه‌شكردن و خزمه‌تگوزاریی به‌رهه‌مه‌كانی كیای جیهانی، كه له كارگه‌كانی كیا مۆتۆرز له كۆریای باشوور و كارگه‌كانی تری هه‌مان كۆمپانیا له دنیاوه ده‌هێنرێنه هه‌رێمی كوردستان و باكوری عێراق. بنكه‌كانی كیا نیم به‌سه‌ر شاره‌كانی ''هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك و مووسڵ'' دابه‌ش بوونه و به‌رزترین ئاستی خزمه‌تگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكه‌شی ئۆتۆمبێله‌كانی كیا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له ڕێی كارمه‌ند و شاره‌زایانی ناوخۆ، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییه‌وه ڕاهێنراون و هه‌میشه له‌گه‌ڵیان له پێوه‌ندیدان، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی كڕیارانی ئۆتۆمبێلی كیا بكه‌ن. كۆمپانیای نیم له ڕێی ژماره‌یه‌ك به‌رنامه و پرۆگرامی ناوخۆوه، پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای ناوه‌خۆ ده‌كات، له‌ڕووی بابه‌ته‌كانی وه‌ك ڕاهێنانی پیشه‌یی و سه‌لامه‌تیی ڕێ و بواره‌كانی ژینگه و وه‌رزش، پێوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه حكوومی و ناوه‌خۆییانه هه‌یه كه گرنگی به‌م بابه‌تانه ده‌دات.