له‌كاتێكدا خه‌ڵكی سلێمانی له‌ناو سه‌تان ته‌نگژه‌دایه و كۆرۆنا ته‌نگی به‌شاره‌كه هه‌ڵچنیوه، كه‌چی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خۆیان به خاوه‌نی شاره‌كه ده‌زانن، خه‌ریكی پێكهێنانی لیژنه‌ن بۆ جارێكی تر دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ئه‌و شاره.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌گوێره‌ی قسه‌ی چاودێرانی سیاسیی به‌رده‌وام سلێمانییان كردووه‌ته قوربانی ململانێیه‌كانیان و ئه‌و كاتانه‌یشی كه ململانێی سیاسیی له نێوانیان نییه، خه‌ریكی دابه‌شكردنی خێر و پۆستی ئه‌و شاره‌ن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆ بوونه‌وه، بڕیار دراوه كه جارێكی تر دابه‌شكردن به پۆسته‌كان بكرێ
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆ بوونه‌وه، بڕیار دراوه كه جارێكی تر دابه‌شكردن به پۆسته‌كان بكرێ، له‌كاتێكدا هێشتا گۆڕان 12 پۆستی سنووری سلێمانی له یه‌كێتی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده چه‌ندان جار ڕێككه‌وتن له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی ئیداره‌ی شاره‌كه بكه‌ن، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه، دیارترینیان ڕێككه‌وتنی ده‌باشان بوو كه ته‌نیا یه‌ك خاڵی لێ جێبه‌جێ كرا، ئه‌ویش /رێوڕه‌سمێك بۆ راگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنه‌كه بكرێ/.
هاووڵاتییانی شاره‌كه ده‌ڵێن، جێی پرسیاره له‌كاتێكدا شاره‌كه به‌بێ خزمه‌تگوزاری و به ده‌ست سه‌تان ته‌نگژه‌وه ده‌ناڵێنێ، به‌ڵام یه‌كێتی و گۆڕان له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌سه‌ر پۆسته‌كان هه‌ر خه‌ریكن.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رچه‌نده پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌لایه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌یشدا هێشتا ده‌یان پۆستی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه
كاروان ساڵح هاووڵاتییه‌كی سلێمانییه و نیگه‌رانه كه كه‌س تا ئێسته له‌و دوو حزبه به راسته‌قینه نه‌بووه به خاوه‌نی شاره‌كه. وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی و گۆڕان خه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی پۆستن و شاره‌كه‌یشیان كردووه‌ته‌وه قوربانی.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی گوت، زۆر كێشه و ته‌نگژه‌ی جۆراوجۆر له سلێمانی هه‌ن و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن. ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و گۆڕانكاریی پۆستانه جگه له سوود به حزب و كه‌سانێك، سوودی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی نییه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رچه‌نده پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌لایه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌یشدا هێشتا ده‌یان پۆستی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه كه له سه‌رۆكی ئیداره‌ی راپه‌رین و جێگری سه‌رپه‌رشیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له گرنگه‌كانن. هاوكات 19 به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێیش ماون وه‌ریان بگرن.