ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا دەگاتە سێ ملیۆن كەس

:: PM:04:55:06/07/2020 ‌
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا لە بەرزبوونەوەدایە و ژمارەی قوربانیانیش لە دابەزیندایە، پێشبینی دەكرێ لە چەند سەعاتی داهاتوودا ژمارەی سێ ملیۆن كەس تۆمار بكات.

بەگوێرەی WORLDOMETERS  ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 983 هەزار كەس و لەو ژمارەیەش 132 هەزار و 571 كەس گیانیان لە دەست داوە و ملیۆنێك و 289 هەزار كەسیش چاك بوونەتەوە.

لە ئەمەریكا زۆرترین ژمارەی تووشبووی كۆرۆنا لە دووی تەمووز رووی دا كە سەرووی 57 هەزار كەس لە رۆژێكدا تووشی كۆرۆنا بوون. ژمارەی تووشبووانی رۆژێكی ئەمەریكا نزیكە لە كۆی تووشبووانی عێراق كە سەرووی 60 هەزار كەسی تووشی كۆرۆنا بووە.

لە 21ی نیسان زۆرترین حاڵەتی مردن لە ئەمەریكا تۆمار كرا كە دوو هەزار و 749 كەس بە كۆرۆنا مردن. ژمارەی قوربانیان لە ئەمەریكا رووی لە كەمییە و دوێنێ 251 كەس بە كۆرۆنا مردن.
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە سەرووی 11 ملیۆن و 600 هەزار كەس

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە سەرووی 11 ملیۆن و 600 هەزار كەس كە سەرووی نیوەیان چاك بوونەتەوە و سەرووی 537 هەزار كەسیش گیانیان لە دەست داوە.


وشە - سلێمان تاشان