هاوكاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی "وشه" بۆ پشتگیری به‌روبوومی خۆماڵی كه له دوێنێوه ده‌ستی پێ كردووه و سه‌تان كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هاشتاگی #پشتگیری بۆ به‌روبوومی خۆماڵی و #سندووقێك ته‌ماته بكڕن، پارێزگاری هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی ته‌مووز، به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری هه‌ولێر بڕیار دراوه كه بۆ ساغكردنه‌وه و كڕینی به‌رهه‌می ته‌ماته له جووتیاران، كارگه‌ی قوتووبه‌ندی هه‌ریر له نزیكترین كات به‌گه‌ڕ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌ست ده‌كرێت به كڕینی ته‌ماته له جووتیاران بۆ كارگه‌كه.
له به‌رانبه‌ر هه‌ر سندووقێكی به‌تاڵی ته‌ماته و میوه 250 دینار له‌لایه‌ن به‌قاڵه‌كانه‌وه بۆ جووتیاران بگه‌ڕێنرێته‌وه
هه‌روه‌ها نووسراوه كه خێرخوازێك به‌ناوی شێخ باز بۆ هاندانی به‌رهه‌می جووتیارانی ناوخۆ، بڕیاری دا ڕۆژانه 45 تۆن ته‌ماته بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ بكڕێته‌وه و وه‌ك كاری خێرخوازی له كه‌مپ و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی هه‌ولێر دابه‌شی بكات.
"بۆ پشتگیریكردن له فرۆشتنی به‌رهه‌می جووتیاران له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، بڕیار درا كارئاسانی بۆ هاتنی سه‌رجه‌م بازرگانانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بكرێت بۆ هه‌ولێر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قایمقامی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی عه‌لوه‌ی هه‌ولێری كرد و میكانیزمی گونجاو دانرا بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی كڕیارانی ته‌ماته و به‌روبوومی كشتوكاڵی".
هه‌روه‌ها بڕیار دراوه له به‌رانبه‌ر هه‌ر سندووقێكی به‌تاڵی ته‌ماته و میوه (250) دینار له‌لایه‌ن به‌قاڵه‌كانه‌وه بۆ جووتیاران بگه‌ڕێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیار درا به دابه‌زاندنی نرخی سندووقی هه‌ڵگرتنی سه‌وزه و میوه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو.
ئه‌و بڕیارانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری كشتوكاڵ له‌كاتێكدایه كه "وشه" به چڕی ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی پاڵپشتی به‌روبوومی خۆماڵی كردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامه. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و په‌رله‌مانتاران پشتگیری له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی "وشه" ده‌كه‌ن.