به‌هۆی زیره‌كیی سه‌گێكی راهێنراو، ده‌سه‌ڵاتی سلۆڤاكیا توانی تۆنێك و نیو ماده‌ی هۆشبه‌ر بگرێت، پێشبینی ده‌كرێ به‌های ئه‌و ماده هۆشبه‌ره، زیاتر له دوو ملیار یۆرۆ بێت.
له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا شتی له‌و جۆره نه‌بووه
پێگه‌ی "
ئه‌هرام" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه ماده‌یه‌ی هۆشبه‌ر كه بازرگانان ویستوویانه له‌ڕێ سلۆڤاكیاوه بیگه‌یه‌ننه وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌وێ ساغی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی زیره‌كیی سه‌گێكی راهێنراو، ماده‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، به‌رپرسانی پۆلیسی سلۆڤاكیا گوتوویانه ئه‌و بڕه ماده‌یه‌ی هۆشبه‌ر كه ویستراوه بچێته ناو سلۆڤاكیا، له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا شتی له‌و جۆره نه‌بووه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی گوتووه ئه‌و ماده هۆشبه‌ره كه "میسامڤیتامین"ـه، له كۆتایی مانگی مایۆی رابردووه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌ویش به‌هۆی زیره‌كیی ئه‌و سه‌گه راهێنراوه بوو كه ناوی "هاچ"ـه. ماده‌كه له‌ناو دوو ئۆتۆمبێلدا بووه و ویستراوه بگه‌یه‌نرێته ئه‌وروپا و له وڵاتانی ئه‌وروپا ساغ بكرێته‌وه.