وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تووشبوون به كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و ته‌نیا ئه‌مڕۆ 11 كه‌س به كۆرۆنا مردوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو 294 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون كه 57 له هه‌ولێر و 114 له سلێمانی و 74 له گه‌رمیان و 29 له دهۆك بوون و 20 له هه‌ڵه‌بجه‌ن.
294 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرای كردووه كه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 140 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 101 له‌وانه له هه‌ولێر بوون و 18 له‌گه‌رمیان و 11 له ڕاپه‌رین و پێنج له هه‌ڵه‌بجه و پێنج له دهۆك بوون.
له‌باره‌ی مردنیش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئاماره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، هه‌ر ئه‌مڕۆ 11 كه‌س به كۆرۆنا مردوون كه چوار له هه‌ولێر بوون و سێ سلێمانی و چوار له گه‌رمیان بوون.
تا ئێسته هه‌شت هه‌زار و 428 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون له كوردستان و له‌و ڕێژه‌یه‌دا سێ هه‌زار و هه‌شت كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 282 كه‌سیش مردوون.