گوته‌بێژی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تی كرده‌وه هیچ هێزێكی سوپای عێراق گه‌یشتبێته كۆمه‌ڵگه‌كه و هه‌ر هه‌واڵێكی له‌و جۆره‌یشی بێ بنه‌ما دانا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ته‌مووز، كامی كه‌مال گوته‌بێژی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك بڵاو بووه‌ته‌وه گوایه سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیلدا گرتووه و كۆنترۆڵی كردووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستی.
گوته‌بێژه‌كه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل هه‌موو ده‌نگۆیه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ره‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و جۆره هه‌بێت ئاشكرایه و پێویست به بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆ ناكات.
ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه حكوومه‌تی عێراق كۆنترۆڵی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كات.