ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، هه‌ڵه‌بجه پاش بوونی به خاوه‌نی كۆد و فۆرمی خۆراكی سه‌ربه‌خۆ، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ی عێراق وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كات و ده‌بێ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت له به‌غدا.
فۆرمی سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه و مه‌رج نییه ئه‌م جاره‌یان هه‌ڵه‌بجه بتوانێ به بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی ته‌مووز، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ به‌شداریكردنی پارێزگایه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت خاوه‌نی فۆرمی خۆراكی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت، ئێسته هه‌ڵه‌بجه ته‌واوی ڕێكاره‌كانی بوونی به خاوه‌نی فۆرمی سه‌ربه‌خۆی خۆراكی ته‌واو بووه و خاوه‌نی فۆرمی خۆراكه، كه‌واته ئێسته هه‌نگاوه‌كانی به‌شداریكردنی هه‌ڵه‌بجه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی عێراق 50%ی ته‌واو بووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ته‌واوی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، به‌بێ جیاوازی له‌مه‌ڕ پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و به‌شداریكردنی هه‌ڵه‌بجه به بازنه‌یه‌كی جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كان كار ده‌كه‌ن، هیوادارین پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و كه‌یسه یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵی، داوامان له فراكسیۆنه‌كان كردووه به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بده‌ن له رێی ده‌ستوور و یاسای په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی بڵاو بێته‌وه، ئه‌وه به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن به‌غداوه ددان پێدانانی ده‌بێته 100%..
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌وڵمان بۆ داوه ئه‌وه‌یه، كۆدی هه‌ڵه‌بجه سه‌ربه‌خۆ بێت له سلێمانی و ئێسته ئه‌وه كراوه، كه‌وتووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان بڕیار بده‌ن هه‌ڵه‌بجه به بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، پێویسته ئه‌و یاسایه‌ی سه‌رۆك كۆمار ناردی بۆ په‌رله‌مان ده‌ستكاری بكرێت و هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ زیاد بكرێت.
"ده‌بێ كۆمیسیۆنی باڵای عێراق نووسینگه‌ی خۆی له هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه، كۆمسیۆنی سلێمانی هاتبووه راسپاردن ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن په‌ك خرا، ئه‌وانیش ئیش و كاره‌كانیان وه‌ستاوه، ئه‌و هه‌نگاوانه بنرێت باشه، به‌ڵام فۆرمی سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه و مه‌رج نییه ئه‌م جاره‌یان هه‌ڵه‌بجه بتوانێ به بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات". كاوه عه‌لی وای گوت.
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێمه وه‌ك ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و حكوومه‌ت و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هێڵ بووین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تی وه‌ڵاممان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، هه‌موویان ده‌ڵێن كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ڕووبه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 1599 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و پێكهاتووه له هه‌ڵه‌بجه ناوه‌ندی پارێزگاكه و شاره‌دێیه‌كانی "سیروان، خورماڵ، بیاره، به‌مۆ" و 86 كیلۆمه‌تر له پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره، ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی 130 هه‌زار كه‌سه
ڕۆژی 13ی ئاداری 2014 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وكات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو، واژوو له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كرا، رۆژی دووی ئایاری 2015 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، له هۆڵی مۆنیۆ‌مێنتی شاره‌كه، پڕۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه په‌سند كرا و كرایه چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان "ئه‌وكات مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو" وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان، مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی واژوو كرد.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ