به‌رپرسێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به ده‌رهێنانی نه‌وت، له سنووری گه‌رمیان ئاوی خواردنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك گوند دابین ده‌كات.
زیاتر لە 50 ساڵە ئەو گوندانە بێ ئاون
سالار عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی راكێشانی ئاو بۆ ژماره‌یه‌ك گوندی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، یه‌كێكه له‌و پڕۆژه گرنگانه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كۆمپانیای پیت ئۆیل و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و له‌ڕێی كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه ئه‌نجام ده‌دریت، تێچووی پڕۆژه‌كه 649 هه‌زار و 975 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئامانج له پڕۆژه‌كه گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌یه بۆ ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی شاره‌دێی قۆره‌توو كه كێشه‌ی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاویان هه‌یه. ئێسته به‌شی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه له ته‌واوبووندایه و له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانین ئاو بۆ گونده‌كانی گۆڕه‌شه‌له، تازه‌دێ، كانی په‌موو، چیاسورك و كێڵگه‌ی نه‌وتی چیاسورك دابین بكه‌ین كه ده‌كه‌ونه نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌رزی په‌روێزخان، هاوكات درێژیی بۆڕیی به‌كارهاتوو 18 هه‌زار و 200 مه‌تره به قه‌باره‌ی جیاواز.
له‌باره‌ی پێكهاته‌ی پڕۆژه‌كه‌شه‌وه ئه‌و به‌رپرسه رای گه‌یاند، پڕۆژه‌كه مانگێك زیاتره كاری تێدا ده‌كرێت و پێك دێت له هه‌ڵكه‌ندنی سه‌رچاوه‌ی ئاو له‌سه‌ر رووباری سیروان، له‌گه‌ڵ دانانی دوو په‌مپی غه‌تاس و دوو پۆسته‌ر په‌مپ و دوو تانكی ئاو و گه‌یاندنی بۆڕی گواستنه‌وه بۆ گونده‌كان، ڕاكێشانی تۆڕی دابه‌شكردن بۆ گونده‌كانی سه‌ره‌وه و به‌ستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به كاره‌بای نیشتمانییه‌وه، دانانی موه‌لیده‌ی 100KV كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان جێبه‌جێ ده‌كرێت و پڕۆژه‌كه له ته‌واوبووندایه.
فاڕوق محه‌مه‌د یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه‌كانی گوندی گۆڕه‌شه بۆ"وشه" روونی ده‌كاته‌وه، زیاتر له 50 ساڵه ئه‌و گوندانه‌ی سنووری نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌رزی په‌روێزخان گرفتی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌بوو.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌دات، پێشتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه به بیانووی ئاوه‌دان نه‌بوونه‌وه‌یان ئاوڕیان لێ نه‌داونه‌وه، هه‌رچه‌ند ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته سنووری ماده‌ی 140ه‌وه، حكوومه‌تی دیاله‌ش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه نه‌نابوو.
شاره‌دێی قۆره‌توو ئه‌گه‌رچی سه‌ر به خانه‌قینه، به‌ڵام له ساڵی 1991وه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به گه‌رمیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، گونده‌كانی سه‌رجه‌میان مامه‌ڵه‌ی ماده‌ی 140یان كردووه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی