وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 سه‌عاتی رابردووی كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه و 357 هاووڵاتیی تووشی كۆرۆنا بوون.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، 357 تووشبووی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون كه 218 له‌وانه له هه‌ولێر و 16 له سلێمانی و 28 له گه‌رمیان و 12 له راپه‌رین بوون.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه 138 كه‌س له‌ماوه‌ی 24 سه‌عات چاك بوونه‌ته‌وه كه 84 له‌وانه له هه‌ولێر بوون و 44 له گه‌رمیان و 10 له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو كه 12 كه‌س مردوون و شه‌ش له‌وانه له هه‌ولێر بوون و چوار له سلێمانی و دوو له دهۆك بوون.
ئێسته تووشبوون به كۆرۆنا له كوردستان گه‌یشته 15 هه‌زار و 173 كه‌س و نۆ هه‌زار و 551 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه و 586 كه‌سیش مردوون.