ماوەی دوو ڕۆژە ژمارەیەکی زۆر عەرەبی هاوردە ڕوویان لە گوندی پەلکانەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان لە سنووری شارۆکەی دوبز کردووە، دەیانەوێت زەوی و موڵکی کوردەکان داگیر بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەم 13ی ئەیلوول، جه‌واد محه‌مه‌د به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دوبزی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوو ڕۆژە عەرەب داویانە بەسەر گوندی پەلکانەدا و دەیانەوێ زەوی موڵکی کوردەکان داگیر بکەن، ئه‌وه یه‌كه‌م جاریش نییه ئەو کارە بکەن.
ڕوونی کردەوە، لە پلانی ئەم جارە، عه‌ره‌به‌كان ویستیان چه‌ك ئاودیوی گوندەکە بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به زه‌بری چه‌ك كورده‌كان ده‌ربكه‌ن، تا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس بەمەی زانی و ڕێگریی لێ کردن.
بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە، ناسر هه‌ركی په‌رله‌ماتاری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له پشكی پارتی، لەڕێی پێوەندییەوە فه‌رمانده باڵاكانی ئاگادار کردووەتەوە كه نابێ زه‌ویی كوردان داگیر بكرێ.
هەروەها حه‌مه رێگر فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك به "وشه"ى راگه‌یاند، دۆخه‌كه مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌و عه‌ره‌بانه هاتوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت له‌و شوێنانه جێگیر بكرێن، ئه‌و پیلانانه‌ى كه سه‌دام هه‌یبوو ئه‌و حكوومه‌ته‌ى ئێستە ئه‌وه جێبه‌جێی دەکات، كورده‌كان دەگوازنەوە و هه‌ر جاره‌ى له‌ژێر ناوێك له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كورد ده‌كوژن، ئه‌مه بۆ ترساندنه بۆ ئه‌وه‌ى موڵك و ماڵى خۆیان به‌جێ بهێڵن.
زیاتر گوتی، كاره‌كه به به‌رنامه ده‌كرێت و حكوومه‌ت پشتیوانی‌یان ده‌كات، هیچ لایه‌نێكى پێوەندیدار ده‌سه‌ڵاتى نییه، چونكه به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن.
عه‌بدولموته‌لیب نه‌جمه‌دین، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ران بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، ئێستە دۆخه‌كه هێور بووەته‌وه و عه‌ره‌به‌كان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، گوندنشینانی كوردی په‌لكانەش به‌چه‌كه‌وه خۆیان ئاماده كردوه بۆهه‌ر وه‌لامێك له ئه‌گه‌ری دووباره هاتنه‌وه‌ی عه‌رەبه‌كان.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى و سه‌بری هۆرێنی