لە زیادكردنێكدا پەیكەری دەیناسۆڕێك دەفرۆشرێت

:: PM:01:55:17/09/2020 ‌
خانەی كرێستیز بۆ زیادكردن لە ئەمەریكا رای گەیاند، باشترین پەیكەری دەیناسۆڕ كە ناوی "تی رێكس"ـە، لە شەشی مانگی داهاتوو (ئۆكتۆبەر) بۆ زیادكردن پێشان دەدرێت.
رەنگە لەناو یەك سەدەدا جارێک شتێكی لەو جۆرە لە خانەكانی زیادكردن پێشان بدرێت

پێگەی "ئەهرام"ی میسری ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، ئەو پەیكەرەی دەیناسۆڕ كە ناوی "تی رێكس"ـە و بڕیارە لە سەرەتاكانی مانگی داهاتوو بفرۆشرێت، لە خانەی زیادكردنی كرێستیز لە نیویۆرك پێشان دەدرێت.

خانەكە لە بەیاننامەیەكدا ئەوەشی گوتووە، ئەو پەیكەری دەیناسۆڕە بەناوی ئەو كەسەیە كە لە ساڵی 1987 رۆڵی هەبووە لە دۆزینەوەی، ئەویش ستان ساكریسۆنە.

جێمس هایسلۆپ كە سەرۆكی بەشی زانست و مێژووی سروشتیی خانەی كرێستیزە، رای گەیاندووە كە هەر كەسێك ئەو پەیكەرە بكڕێت، شتێكی زۆر ناوازەی دەست كەوتووە كە رەنگە لەناو یەك سەدەدا شتێكی لەو جۆرە لە خانەكانی زیادكردن پێشان بدرێت.

جیا لە پێشاندانی ئەو پەیكەرە لە رۆژی زیادكردنەكەدا، بڕیارە چەندان كەلوپەلی هونەریی نوێ و كۆن پێشان بدرێت، وەك كەلوپەل و كارەكانی جاكسن بۆلۆك و جان مێچێل باسكیات.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د