مامۆستایه‌كی زانكۆ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، چاكسازی ئه‌ركی زۆری خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌ت له هێنانه‌دیی دادگه‌ری و رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و ئه‌وه‌یش به ئیراده‌یه‌كی گه‌وره داده‌نێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی ئه‌یلوول، د. سۆران عه‌لی مامۆستای زانكۆ بۆ "وشه" گوتی، چاكسازی ئه‌ركی زۆری خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌ت له هێنانه‌دیی دادگه‌ری و رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و كاروباری ئیداری كه حكوومه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌وانه پێڕه‌وی كارئاسانی بۆ ده‌ركردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێسته ماوه ئه‌وه‌یه، به‌رهه‌می چاكسازی له راپۆرتێكدا بۆ په‌رله‌مان و ڕای گشتی بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێسته ماوه ئه‌وه‌یه، به‌رهه‌می چاكسازی له راپۆرتێكدا بۆ په‌رله‌مان و ڕای گشتی بڵاو بكاته‌وه
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چاكسازی خه‌رجییه گشتییه‌كانی كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته بۆ خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كان ڕوون بكرێته‌وه كه چه‌ند به‌هۆی ئه‌و چاكسازییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و ماوه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه دانرابوو كه سێ مانگه، ئه‌وه كه‌مه و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی باش بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه ناكرێ. باسی له‌وه‌یش كرد كه حكوومه‌ت هه‌نگاوی بۆ چاكسازی ناوه و ئه‌وه‌یش ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌یه له كوردستان.
د. سۆران پێی وایه حكوومه‌ت ده‌بێ به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته هاووڵاتییانی خۆی له هه‌نگاوه‌كانی ئاگادار بكاته‌وه.
یه‌كێك له بنه‌ماكانی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌نجامدانی چاكسازییه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان چه‌ندان جار به‌ڕوونی باسی له‌وه كردووه كه ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه.