مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و گۆڕینی دیمۆگرافی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌و ناوچه كوردستانییه‌كان به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئهیلوول، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاندووه، به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه چاودێری بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، كه به‌داخه‌وه سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و گۆڕینی دیمۆگرافی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه كه دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ڕژێمه‌كانی پێشووی عێراقه له دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه.
" ئه‌وه‌ی زیاتریش جێگه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانی ئێمه‌یه، ئه‌و كرده‌وانه له عێراقێكی دیموكراتی ئه‌نجام ده‌درێت، كه به‌پێی ده‌ستوور نه‌خشه‌ڕێگه و چۆنییه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و دیاریكردنی چاره‌نووسیان دیاریكراوه" مه‌سروور بارزانی وا ده‌ڵێ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێت، له‌كاتێكدا كه به تووندی سه‌ركۆنه‌ی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و به تایبه‌ت له كه‌ركووك ده‌كه‌ین، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز ئه‌و جۆره سیاسه‌ته قبووڵ ناكات، به تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه و نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكانێك كه دانیشتووی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه نین، ئه‌مه جیا له داگیركردنه‌وه‌ی گوند و ناوچه كوردستانییه‌كان و ده‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد و توركمان له‌سه‌ر خاكی خۆیان و داگیركردنه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان و جارێكی تر به‌خشینی به‌و كه‌سانه‌ی كه 35 ساڵ له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی پێشوو، زه‌وییه‌كانیان داگیركرد بوو. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ش ، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراوه سه‌ردانی به‌غدا بكات .
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سروور بارزانی رای گه‌یاندووه، داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین كه ڕێكاری پێویست بگرێته به‌ر، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییانه‌ی پێیدراوه، تا ڕێگری له هه‌ندێك له ئیداره خۆجێیه‌كان بكات، كه له درێژه‌دان به‌م جۆره سیاسه‌ته بوه‌ستن. هه‌روه‌ك پێویسته بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان بدات له ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته و به‌كارهێنانیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا. دووپاتیش له داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور. هه‌روه‌ها داواش له نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كه‌ین كه به‌په‌له هه‌وڵی خۆی بدات بۆ ڕێگریكردن له‌و پێشێلكارییه ترسناكانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت له لایه‌ن ئیداره خۆجێیه‌كانه‌وه.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، سه‌پاندنی ئه‌و جۆره سیاسه‌ت وڕهفتارانه، هه‌ڕه‌شه له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێمه‌یه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و برایانه‌ی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان.