فلای ویڵ چییە و ئیشی چییە؟

:: PM:06:15:28/09/2020 ‌

ئۆتۆمبێل لە چەندان بەشی جیاواز پێکهاتووە کە پێوەندیان بەیەکەوە هەیە بۆ کار پێکردنی ئۆتۆمبێلەکە یەکێکی تری لە بەشە گرنگەکانی ئۆتۆمبێل فلای ویڵە کە هاوکار حەمەدەمین ئەندازیاری میکانیکی ئاشکرای دەکات کە ئەو پارچەیە چییە و ئیشی چییە؟

لەمبارەیەوە هاوكار حه‌مه‌ده‌مین پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه‌'' ئاشکرای کرد، فلای ویڵ پارچەیەکی کانزای شێوە بازنەیی مامناوەندی میکانیکییە، کە لە بەشی پشتەوەی بزوێنەر دەبەسترێت بەکاردێت بۆ گواستنەوەی وزەی میکانیکی و دانەوەی وزەکە.

کاری ئەم پارچەیە لە ئۆتۆمبێلدا بۆ بەردەوامییدانە بە سووڕانەوەی کرانک شەفت

زیاتر گوتی، کاری ئەم پارچەیە لە ئۆتۆمبێلدا بۆ بەردەوامییدانە بە سووڕانەوەی کرانک شەفت، ڕاستەوخۆ بەستراوە بە کرانک شەفتەوە، هەروەها لەکاتی ئیش پێکردنی بزوێنەری ئۆتۆمبیل ستارتەر ''لێدانی سولف'' دەبەسترێتەوە لەگەڵ فلای ویڵ بەهۆی ئەو ددانانەی کە هەیەتی، دەبێتە هۆی گواستنەوی جووڵە بۆ کرانک شەفت و پستۆنەکان و دەست کردن بە جووڵەی بەردەوامی بزوێنەرەکە.

ئەوەیشی ئاشکرا کرد، هەندێک جاریش بەهۆی تێکچوون یان شکانی ئەم ددانانەی فلای ویڵ توانای گواستنەوەی ئەو جووڵەیەی نابێت بە باشی و دەبێتە هۆی فەلت بوون و زۆرجاریش وادەکات بزوێنەر بەباشی ئیش نەکات. 


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان