سەڵاح كوێخا بەهۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا

:: AM:07:57:29/09/2020 ‌
سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی بەهۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
 
ئەمڕۆ سێشەم 29ـی ئەیلوول، قایمقامییەتی كەلار لە راگەیێندراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، دڵگرانین بە كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان سەڵاح كوێخا، كە لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
 
سەڵاح كوێخا ماوەی نزیكەی 10 ساڵە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بووە ، رۆژی یەكی ئەیلوولی ئەمساڵ لە رێوڕەسمێكدا خانەنشین كراو پۆستەكەی رادەستی قایمقامی كفری كرد. 
 
رۆژی 14ی ئەم مانگە لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك، سەڵاح كوێخا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و نوسیبووی منیش وەك هەر هاونیشتمانییەكی دیكەی تووشبووی ئەم هەرێمە، بێبەش نەبووم لە تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا.


وشە - رامیار جەواد