له ئۆتۆمبێله‌كانی ئێسته‌دا زۆربه‌ی سیستمه‌كان به‌ره‌و كاره‌بایی ده‌چن و به‌مه‌یش ژماره‌ی هه‌سته‌وه‌ره‌كان زیاتر ده‌بێت، ئه‌م ههستهوهرانهیش به‌گشتی دوو ئیشیان هه‌یه، ناردنی زانیاری بۆ عه‌قڵی، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جاریش كۆنترۆڵی ئیشكردنی وهلفێك یان مۆتۆڕێك ده‌كه‌ن.
چۆن هه‌سته‌وه‌ره كاره‌باییه‌كان پیس ده‌بن؟
له‌مباره‌یه‌وه وه‌ستا ئه‌رده‌لان شاره‌زای كاره‌بایی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' به چه‌ند نموونه‌یه‌ك باس ده‌كات كه ده‌بنه هۆی پیسبوون یان تێكچوونی هه‌سته‌وه‌رییه كاره‌باییه‌كان:
ئەم شارەزایە دەڵێ، هەستەوەرە کارەباییە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبێل ئەمانە و بەم شێوەیە تێکدەچن
هه‌سته‌وه‌ری ئێرفلۆ: ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره پیس ده‌بێت به‌هۆی پێوه‌لكانی گه‌ردیله‌ی به‌نزین یان سووته‌مه‌نی ''ڤارنیشی به‌نزین''، پیسییه‌كه به به‌شی گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌لكێت و واده‌كات زانیاری هه‌ڵه بۆ عه‌قڵ بنێرێت، له‌باره‌ی ڕۆیشتنی ڕێژه‌ی هه‌وا كه مه‌ترسی هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل.
هه‌سته‌وه‌ری ئه‌گزۆس ''ئۆكسجین'': ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره پیس ده‌بێت به‌هۆی پێوه‌لكانی ئه‌و "سلیكاتهی'' كه دزه ده‌كه‌نه ناو ده‌كشنی گه‌رم، بۆ نموونه به هۆی لیكی ئاوی ڕادێته بۆ ناو سلنده‌ر، ئه‌مه‌یش به‌هۆی خراپبوونی دیواری سلنده‌ر، یان گاسكێت، یانیش لیكی فۆسفۆر بۆ ناو ئه‌كزۆست به‌هۆی لێچوونی ڕۆن ئه‌مه‌یش له‌به‌ر خوار بوونی وه‌لفه‌كان.
هه‌سته‌وه‌ری خێرایی ویل:
ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره زیاتر تێك ده‌چێت له‌وه‌ی پیس بێت، به‌ڵام كه‌مجاریش هه‌یه كه ورده ئاسنیان پێوه بلكێت و كاریگه‌ری له ئیشكردنیان ده‌بێت.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كاتێك به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل به باشی كار ناكه‌ن، ده‌كرێت ببنه هۆی تێكچوونی هه‌سته‌وه‌ره‌كان. بۆ نموونه هه‌سته‌وه‌ری تایه، به‌هۆی لاوازی پاترییه‌كه‌ی له كار ده‌كه‌وێت، له‌م كاته ده‌بێت هه‌سته‌وه‌ره كاره‌باییه‌كه بگۆڕێت نه‌ك ته‌نیا پاترییه‌كه‌ی.