چەتاڵکردنى ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی زانستى

:: PM:08:42:21/10/2020 ‌

شارەزایەکی ئۆتۆمبێل دەڵێ، وەک شارەزایەک و چەندان ئەندازیاری میکانیکیش بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ چەتاڵکردنی ئۆتۆمبێلدا نین. بەتایبەتی ئۆتۆمبێلی مۆدیل بەرزەکانی سەروو 2013، چونکە مەترسی سووتانی عەقڵی هەیە، بەڵام ئەگەر هەر زۆر پێویستی کرد دەبێت هەوڵ بدەیت بە شێوازێکی زانستی چەتاڵەکە بکەیت، بۆ ئەوە کەمترین مەترسی هەبێت لە سەر سووتانی عەقڵی ئۆتۆمبێلەکەت.

بۆیە لەمبارەیەوە شێرزاد وسوو شاره‌زا و ئه‌ندازیاری میكانیكی به‌ ''وشه‌''ی ڕاگه‌یاند، شێوازی چەتاڵ کردنی پاتری ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی زانستی بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت:

ئایا چەتاڵکردن تەندروستە بۆ ئۆتۆمبێل، شارەزاکە ئەوە روون دەکاتەوە

یەکەم - دەستنیشانکردنی ''گەرم +'' و ''ساردی -'' ھەردوو پاتریەکە، بەڵام باشتر وایە سەرەتا خەتی ساردی ببەستی ئینجا خەتی گەرمی.

دووەم - ئەو ئۆتۆمبێلەی چەتاڵی پێ دەکەیت باشتر وایە ئیش بکات و لایتیشی هەڵ بکەیت.

سێیەم - بەلایەنی کەمەوە دوو خوولەک ئۆتۆمبێلەکەی پاترییەکەی مردووە کارپێ بکرێت.

چوارەم - ئەگەر کاری کرد پاشان چەتاڵەکان لێ بکەوە، بەڵام باشتر وایە سەرەتا خەتی گەرم لاببەیت ئینجا خەتی سارد.

ئەو شارەزایە ئەوەیشی ئاشکرا کرد و دەڵێ، ھەندێک ئۆتۆمبێل پاتریان لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە واتە لە سندوق یان ژێر کورسی سەکن زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ناو بۆنید شوێنی تایبەتی بۆ کراوە بۆ چەتاڵ کردن و پێویست ناکات راستەوخۆ پاتریەکە چەتاڵ کەیت.

هۆشیاریی دەدات کە ئۆتۆمبێلی ئەمەریکی سەرووی 2014 بەتایبەت ''Jeep''  ئەگەر زۆر پێویست نەبوو نابێت چەتاڵ بکرێت.

زانیاریی ئەوەیش ئاشکرا دەکات کە عەقڵی ئۆتۆمبێل چاوەڕێی سەروو نۆ ڤۆڵت دەکات بەکاری بێنێت، بەڵام کاتێک لە پڕ پاتری لە پێنج ڤۆڵتەوە بە چەتاڵ بەرز دەبێتەوە بۆ 12 ڤۆڵت زۆرترین مەترسی سووتانی عەقڵ دروست دەکات.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان