به‌هۆی خراپی كوالێتی جۆره‌كه‌ی و وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر هاتنه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتییان، له سنووری سلێمانی و به‌تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، هاووڵاتییان ده‌ستیان كردووه به لێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانیان و ئاماده نین تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌كنیكییه‌كان، پێوه‌ره‌كه ببه‌ستنه‌وه.
حکوومەت و هاووڵاتییان لەو پرۆسەیەدا زیانمەند بوون
.
له ساڵی 2014ه‌وه، به‌ستنی پێوه‌ری ئاو له هه‌رێمی كوردستان چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و تا ئێسته به ملیۆنان پێوه‌ری ئاو له هه‌رێمی كوردستان دانراوه و له سنووری پارێزگای سلێمانیش به سه‌دان هه‌زار پێوه‌ر دانراوه، به‌ڵام پێوه‌ره‌كان كێشه‌یان زۆره و هاووڵاتییان پاره‌ی زیاتریان له‌سه‌ر حیساب ده‌كرێت.
كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆر له دانانی پێوه‌ری ئاو هه‌یه، له كاره‌كه‌دا ته‌نیا گرنگی به وه‌رگرتنی پاره له هاووڵاتییان دراوه، كوالیتی پێوه‌ره‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان له به‌رچاو نه‌گیراوه، پێوه‌ره‌كه زۆر خراپه و ده‌توانین بڵێین كوالێتی سفره، كۆمپانیاكه ته‌نیا بیری له وه‌رگرتنی 46 هه‌زار دیناره‌كه كردووه‌ته‌وه.
رەچاوی دۆخی هاووڵاتی و کوالیتی پێوەرەکان نەکراوە
.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، خراپی كوالێتی پێوه‌ره‌كه، زۆری ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به‌سه‌ریدا رۆیشتووه كه شه‌ش ساڵ زیاتره، هه‌روه‌ها بێمتمانه‌یی هاووڵاتییان به كاره‌كه و زۆری هاتنه‌وه‌ی پاره، وای كردووه ئێسته هاووڵاتییان ده‌ستیان كردووه به لێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانیان، چونكه ده‌ركه‌وت له كاره‌كه‌دا ته‌نیا مه‌به‌ست وه‌رگرتنی پاره بووه و هیچی تر.
"ماڵ هه‌یه پێوه‌ره‌كه‌ی به‌ستووه، رۆیشتووه چوار مانگ ماڵی به‌جێ هێشتووه و چووه‌ته كوێستانه‌كان و كه وه‌رزی پایز گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌به ئاویان سه‌رف كردبێت، 200 هه‌زار دیناریان بۆ هاتووه‌ته‌وه، ماڵ هه‌یه له 20 ملیۆن دیناره‌وه پاره‌ی بۆ هاتووه‌ته‌وه، ئه‌مه چ كارێكه كه به ساڵێك و دوو ساڵ و بگره تا 10 ساڵیش ئه‌وه‌نده پاره له‌سه‌ر هاووڵاتی بكه‌وێت". كاسترۆ مه‌عرووف وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، هاووڵاتی پێوه‌ر ببه‌ستێت پاره‌ی زۆری بۆ دێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یبه‌ستێت 200 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت، له هه‌ردوو باره‌كه‌دا ئامانجه‌كه ته‌نیا وه‌رگرتنی پاره‌یه و ئه‌وه‌شی قازانج ده‌كات ته‌نیا كۆمپانیای پێوه‌ره‌كه‌یه، ئه‌وه‌ش كه زیانمه‌نده، هاووڵاتی و حكوومه‌ته.
حوسێن عه‌بدوڵا دانیشتووی قه‌ڵادزێیه و وه‌ك بۆ "وشه" باسی ده‌كات، چه‌ندان ساڵه ئه‌و پێوه‌ره‌مان داناوه، هیچ سوودێكمان لێ نه‌بینیوه، كاره‌كه ته‌نیا بازرگانییه و مه‌به‌ستیان خزمه‌تكردن نییه، ته‌نیا پاره له‌سه‌ر هاووڵاتی ده‌كه‌وێت، پاره‌ش كه‌م نییه و ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ هاووڵاتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت ملیۆنیشی تێدایه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بازرگانی نه‌بێت چییه؟.
ته‌نده‌ری به‌ستنی پێوه‌ری ئاو له هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ كۆمپانیا ده‌رچووه و بۆ هه‌ر پێوه‌رێك 46 هه‌زار دینار له هاووڵاتییان وه‌رگیراوه، به هه‌زاران هاووڵاتی ته‌نیا پێوه‌ره‌كه‌یان پێ فرۆشراوه و بۆیان دانه‌نراوه، بۆیه كاره‌كه لای هاووڵاتییان زیاتر وه‌ك بازرگانی سه‌یر ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی