دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا "وشه" به‌دواداچوونى بۆ وێرانبوون و تێكچوونى پرۆژه‌ى گه‌شتیارى چه‌مى قلیاسان له ناو شارى سلێمانى كرد كه له ساڵى 2013 بڕى زیاتر له چوار ملیار دینارى بۆ خه‌رجكرا، به‌شى خزمه‌تگوزارى شاره‌وانى سلێمانى هه‌ڵمه‌تێكى بۆ پاككردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه ده‌ست پێ كرد.
چه‌مى قلیاسان ده‌كه‌وێته نزیك بیانى پارێزگاى سلێمانى و له ساڵى 2013 له‌سه‌ر بوودجه‌ى پارێزگا بڕى چوار ملیار دینارى تێدا خه‌رج كرا بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته شوێنێكى گه‌شتیار و گه‌شتیار سه‌ردانى بكات، به‌ڵام به‌شێك له پڕۆژه‌كه به‌هۆى لافاوه‌وه ڕووخاوه و به‌شه‌كه‌ى تریشى وێران بووه و بووه‌ته شوێنى فڕێدانى زبڵ و خاشاكى هاووڵاتییانى ناوچه‌كه.
نزار جه‌لال، لێپرسراوى به‌شى خزمه‌تگوزارى له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكمان بۆ پاككردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى چه‌مى قلیاسان ئه‌نجامداوه و ده‌ستمان به پاككردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه كردووه چونكه خۆڵ و زبڵێكى زۆر له ناوچه‌كه فڕێدراوه.
زیاتر گوتى، ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییه ئێسته هیچى به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ماوه، كورسى و مێزه‌كان شكێنران، فواره‌كانى ئاو ڕووخاون و ته‌والێته‌كانیش وێران و ڕووخاون، هیچ سوودێك له‌و پڕۆژه‌یه نه‌بینرا، ئێسته بووه‌ته شوێنى فڕێدانى زبڵى ماڵه‌كان و ئێمه‌یش هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌یمان ئه‌نجامدا.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له لایه‌ن پارێزگاى پێشووترى سلێمانى به‌هرۆز حه‌مه ساڵح جێبه‌جێكراوه و گه‌شتوگوزارى شاره‌كه ئاگادارى پڕۆژه‌كه نه‌بووه و ڕاسته‌وخۆ پارێزگا بوودجه‌كه‌ى خه‌رجكردووه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى