سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئێران ده‌كات به‌هۆی تیرۆركردنی موحسین فه‌خریزاده.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، له رێی تویتێكه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، تیرۆركردنی زانای ئێرانی موحسین فه‌خریزاده كه له هێرشێكی چه‌كداریدا تیرۆر كرا، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین.
"پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كۆماری ئیسلامیی ئێران و خێزانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین". سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وای نووسیوه.
موحسین فه‌خریزاده، ڕۆژی هه‌ینی رابردوو له نزیك تاران تیرۆر كرا.