لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پلەیستەیشن پێنج بە دنیادا هەوادارانی داواکارییەکی زۆریان لەسەری بوو و لەماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆری لێ فرۆشرا و لەگەڵ هاتنیشی بۆ کوردستان بەهۆی ئەو داواکارییەی لەسەری بوو نرخەکەی گران کرد.
دلۆڤان محەمەد فرۆشیار و خاوەن دوکانی ئەلیکترۆنی لە هەولێر بۆ ''وشە'' ئاشکرای کرد، نرخی پلەیستەیشن پێنج بەگوێرەی کات دەگۆڕێت و ئەمرۆ نرخەکەی هەزار و 130 دۆلاری ئەمەریکییە، ئەمەیش بەگوێرەی ئەوەی لەو شوێنەی هاوردەی کوردستان دەکرێت نرخەکەی گرانە و لە کۆمپانیاکەوە دوورە.
پلەیستەیشن پێنج بەگوێرەی کات نرخەکەی دەگۆڕێت و ئێستە نرخەکەی هەزار و 130 دۆلارە
زیاتر گوتی، پلەیستەیشن پێنجەکانی لە کوردستان هەن لە ئیماڕاتەوە هاوردە دەکرێن بە نرخێکی گران و دوور لەو نرخەی کۆمپانیا دایناوە، بۆیە ئێمە بەو نرخە لە بازاڕەکانی کوردستان دەیانفرۆشین.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.