سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كردنه‌وه‌ی ده‌روازییه‌كی نوێی سنووری له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێكی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ داخستنی ده‌روازه نافه‌رمییه‌كان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "ده‌بێت هه‌مووان به‌ناوی عێراقی یه‌كگرتوو و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش قسه بكه‌ن".
زیاتر هاتووه، "هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه لای هه‌موو عێراقییه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشی نه‌هامه‌تی و سته‌مكاری بووه له سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناوچوو".
ئاشكرا كراوه، "كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی داواكارییه‌كانی شانده‌كه‌ی كردووه كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنووری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران و خزمه‌ت به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی ڕاسته‌قینه هه‌بێت بۆ به‌كارخستنی ڕۆڵه‌كانی پارێزگاكه و باشتركردنی ڕه‌وشی گوزه‌رانیان بۆ نه‌هێشتنی بێكاری و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستی كار".
دووپات كراوه‌ته‌وه، "له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنووری له‌میانی سیستمی ده‌روازه سنوورییه‌كانی فیدڕاڵی كار بكات به‌پێی ڕێنوێنیی و ڕێوشوێنه‌كانی گومرگی فیدراڵی، ئه‌مه‌یش به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ستپێكی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه له ده‌روازه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌یی هه‌بێت و هه‌نگاوێكه بۆ داخستنی ده‌روازه نافه‌رمییه‌كان كه لێكه‌وته‌ی نه‌رێنییان هه‌یه بۆ سه‌ر ده‌روازه فه‌رمییه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سیاسه‌تی داگیركردنی بازاڕه‌كان به‌به‌رهه‌می هاورده‌كراو كه دژواره له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكوومه‌ت بۆ پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی".
سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و وه‌رگرتنی به‌رتیل و هێنانه ژووره‌وه‌ی كاڵای خراپ له به‌رانبه‌ر پاره‌دان به كارمه‌ندان له ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرت و زانیارییه‌كانیش ساڵانه شه‌ش ملیار دۆلار زیان به عێراق ده‌گات، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه.