ئه‌مڕۆ سێشه‌م حاتم عه‌لی كه ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌رێكی ناوداری سینه‌ما و درامای سوورییه، به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه له قاهیره پایه‌ته‌ختی میسر كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی پێگه‌ی "ئیلاف" كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 29ی كانوونی یه‌كه‌م هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه هونه‌مه‌ند حاتم عه‌لی له 1962 له سووریا له دایك بووه، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه له ته‌منی 58 ساڵیدا له قاهیره كۆچی دوایی كردووه.
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ده‌ستی دیاری له دراما و سینه‌مای سووری و میسریدا هه‌بووه كه زیاتر له 40 ساڵ كاری له‌و بواره‌دا كردووه، سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر و دواتریش وه‌ك ده‌رهێنه‌ر، خاوه نی ده‌یان كاری هونه‌ریی بووه. به‌تایبه‌ت له درامای "ملك فاروق"دا زۆرترین رۆشنایی كه‌وته سه‌ر وه‌ك ده‌رهێنه‌رێك.
هاوكات حاتم عه‌لی له ده‌رهێنانی درامای "عومه‌ر"دا نه‌ك هه‌ر ده‌رهێنه‌ر، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌كته‌ریش رۆڵی به‌رچاوی تێدا هه‌بووه كه ئه‌و درامایه زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه كه باسی له ژیانی عومه‌ر ئه‌بو خه‌تاب ده‌كات.
كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده زۆرن، جیا له دراماكان، چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێناوه. له‌ناویاندا فیلمه‌كانی "سیلینا" و "العشاق" نموونه‌ن كه ناوی زۆر دیاریان هه‌بووه له دنیای سینه‌مای عه‌ره‌بیدا.