به‌هۆی ته‌قه‌كردنی له خۆپێشانده‌ران دادگا فه‌رمانی گرتنی بۆ لیوایه‌كی سه‌ر به هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی ده‌ركردووه كه به بڕیاری لاهوور ته‌قه‌ی له خۆپێشانده‌ران كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ی كفری دادگا فه‌رمانی گرتنی بۆ لیوا عوسمان حه‌سه‌ن فه‌رمانده‌ی لیوای 136ی سه‌ربه هێزه‌كانی 70 ده‌ركردووه.
لاهوور هه‌وڵی زۆر ده‌دات كه سكاڵای شه‌هیدانی خۆپێشاندان به پاره چاره‌سه‌ر بكات
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، سه‌رباری فه‌رمانی دادگا هێشتا ناوبراو نه‌گیراوه و له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگییه‌وه داڵده‌دراوه، كه ئه‌وه‌یش پێوه‌ندی به سه‌روه‌رنه‌بوونی یاساوه هه‌یه له‌و سنووره.
وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه كه لیوا عوسمان حه‌سه‌ن له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كفری له‌سه‌ره‌تای ئه‌ممانگه به بڕیاری لاهوور جه‌نگی ته‌قه‌ی له خۆپێشاندانده‌ران كردووه و دوو كه‌سی شه‌هید كردووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له ده‌ربه‌ندیخانیش له به‌رده‌م كۆمیته‌ی یه‌كێتی ته‌قه له خۆپێشانده‌ران كرا و گه‌نجێك شه‌هید كرا. لاهوور جه‌نگی هه‌وڵی زۆر ده‌دات كه سكاڵای شه‌هیدانی خۆپێشاندان كه به بڕیاری ئه‌و كورژاون به سوڵح و پاره چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شكستیان هێناوه.
عه‌بدوڵای مه‌لا نووری په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به گه‌نجه‌كان ده‌كوژن و دواتریش به پاره‌ی دزراو ده‌یانه‌وێ سوڵح له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كانیاندا بكه‌ن.