به‌همه‌ن كه‌مال گۆرانیبێژی لاو، له كه‌ناڵی كوردماكس موزیك له یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (چاوه‌زار) بڵاو كرده‌وه كه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له سێ هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، به‌همه‌ن كه‌مال گۆرانیبێژی لاو، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین ڤیدیۆ كلیپم به ناوی (چاوه‌زار) بڵاو كرده‌وه كه له تێكستی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی كورد عه‌تا چاوشینه، خۆم ئاوازم بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، دیار مه‌هدی له سلێمانی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه."
به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی زیاتر له ئاهه‌نگی خێزانی پێشكه‌ش ده‌كات
زیاتر گوتی، ڤۆكاڵی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن ئارام سه‌رداره‌وه كراوه، دوید نیازی كاری موزیكه‌كه‌ی كردووه.
به‌همه‌ن كه‌مال گۆرانیبێژی لاو، له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له دایك بووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ناوی "جوانی تۆ" له ساڵی 2003 بڵاو كرده‌وه. خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی زیاتر له ئاهه‌نگی خێزانی و شه‌وه ئاهه‌نگه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.