پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت دڵنیایی دایه هاووڵاتییانی هه‌ولێر كه شاره‌كه ئارامه و داوای كرد كه هاووڵاتییان هاوكاری هێزه ته‌ناهییه‌كان بكه‌ن و زانیاریان پێ بده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه په‌یامنێری "وشه" ئاماده‌ی بوو گوتی، ڕێ به‌كه‌س نادرێ كاری ترساندن و تۆقاندن له پایته‌خت ئه‌نجام بدات و هێزه ته‌ناهییه‌كان به ته‌واوی ده‌ستكراوه‌ن له هه‌ر ڕێوشوێنێك بیگرنه به‌ر.
زیاتر له چوار هه‌زار تاوانبار گیراون
پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ولێر ئارامه و داوای له هاووڵاتییانی شاره‌كه كرد هاوكاری هێزه ته‌ناهییه‌كان بكه‌ن و زانیاریان له‌سه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو بده‌نێ كه ڕوو ده‌دات.
لای خۆیه‌وه عه‌مید دلێر نه‌جار به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی، له‌ماوه‌ی ساڵی 2020 پۆلیسی هه‌ولێر نۆ هه‌زار زیاتر له تاوانی جۆراوجۆر ئاشكرا كراوه و تا ئێسته ئه‌و ڕێژه‌یه له هه‌ولێر نه‌بووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه زیاتر له چوار هه‌زار تاوانبار گیراون و دراونه‌ته دادگا و 61 تۆمه‌تباری كوشتنیش له‌وماوه‌یه‌دا گیراوه.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گوتی، حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن له هه‌موو شاره‌كان هه‌یه و له هه‌ولێر زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌قه‌كردن ئاشكرا كراون.
له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له سه‌روپێخانه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گوتی، پۆلیس به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه و ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كار هاتووه له‌و ته‌قه‌یه كلاشینكۆف بووه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ده‌گیرێن.