خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گه‌یشته به‌غدا. له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران و هاوتاكه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم رای ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیار وایه خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی له‌به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێریش بكات.
روونی كرده‌وه، ئه‌و سه‌ردانه له‌كاتێكدایه ده‌بوو له چه‌ند مانگی پێشوو ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی سه‌ر سنوور دواخرا.
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ ده‌بێته‌وه
هاوكات بڕیار بوو پێشتر خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی ئه‌م سه‌ردانه‌ی بكردایه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا و گیانله‌ده‌ستدانی دوو ئه‌فسه‌ری پله‌باڵای هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی خلوسی ئاكاری بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
وه‌زیری به‌رگری توركیا له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هاوتاكه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له پرسی پێوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگی و هاوبه‌شیكردنی زانیارییه‌كان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌كرێت.
به‌پێی زانییارییه‌كانی "وشه" وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ ده‌بێته‌وه، باس له پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كرێت.