تارق حه‌رب شاره‌زای یاسا له عێراق، باس له‌وه ده‌كات، ده‌بێ له یاسای بودجه‌دا بڕه نه‌وتی راده‌ستكراوی نه‌وتی هه‌رێم دیاری بكرێ، به‌ده‌ر له‌وه چی بگوترێ، هه‌ر قسه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م، تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسا له عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ داواكاریی راده‌ستكردنی هه‌موو نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به به‌غدا، ده‌بێ چاوه‌ڕێی یاسای بودجه بكرێت، بزانین له یاسادا چه‌ند بڕه نه‌وتی رۆژانه دیاری ده‌كات.
ده‌بێ چاوه‌ڕێی یاسای بودجه بكرێت، بزانین له یاسادا چه‌ند بڕه نه‌وتی رۆژانه دیاری ده‌كات
زیاتر گوتی، مه‌گه‌ر به‌پێی یاسا كارێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه بكرێ، له‌وباره‌یه‌وه چی بگوترێ بۆچوونی سیاسی و میدیایی له پشته‌وه‌یه.
حه‌رب ڕوونی كرده‌وه، هه‌ر داوایه‌ك پشت به ماده‌ی یاسایی نه‌به‌ستێ، له چوارچێوه‌ی قسه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
لێدوانی تاریق حه‌رب له‌كاتێكدایه، شه‌وی ڕابردوو بێ پشتبه‌ستن به بڕگه‌ی یاسایی، هه‌ندێك په‌رله‌مانتار و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی، داوای راده‌ستكردنی تێكرای نه‌وتی كوردستانیان كردبوو.
وشه/ سه‌بری هۆرێنی