محه‌مه‌د یه‌حیا كه پسپۆڕی ئایتییه، له قاهیره‌ی پایه‌ته‌ختی میسره‌وه وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری گرنگ له باره‌ی سۆشیال میدیا و كێشهكانیی له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیاوه، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا ده‌داته‌وه.
*ئایا نامه‌ی سڕاوه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دێته‌وه؟
كۆمپانیای فه‌یسبووك چه‌ندان خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری پێشكه‌ش كردووه به به‌كارهێنه‌رانی، له‌وانه به‌شێكی بچووكی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نامه و ئه‌و فایلانه‌ن كه به‌رز كراونه‌ته‌وه بۆ ناو ماسنجهرهكهت، وه‌ك پاراستن و تایبه‌تمه‌ندی مافی كه‌سی و گره‌نتی خزمه‌تگوزاری، به مانایه‌كی تر تا فه‌یسبووك ببێت به ژماره یه‌ك له ڕووی پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر به‌دی ناكرێت، بۆیه ده‌توانێت له ڕێی ئه‌كاونته‌كه‌ته‌وه یان له ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه یا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵسی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گفتوگۆكانت، به مه‌رجێك 90 ڕۆژی به‌سه‌ردا نه‌چووبێت و له‌و ماوه‌یه بووبێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م سڕینه‌وه‌ت به مه‌به‌ست بووبێت یان به‌بێ مه‌به‌ست بووبێ، به‌ڵام ورده‌كاری ئه‌م بابه‌تانه‌ی ده‌وێت تا گشت فایل و وێنه و گفتوگۆكانتان ده‌گرێته‌وه، پێوه‌ندی به خێرایی ئینتهرنێتهكهتهوه نییه، ڕێیه‌كه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام ڕێ هه‌یه بۆ ئه‌م كێشه‌یه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ سیاسه‌ته‌كانی فه‌یسبووك له گۆڕانكاریدان و ئه‌گه‌ری گرنگیدانیان هه‌یه به‌و بابه‌ته زیاتر وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌ك، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه به‌هۆی به خراپ به‌كارهێنانی لاببرێت.
به‌هه‌مانشێوه ئینستاگرامیش چه‌ند ڕێیه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گفتوگۆ سڕاوه‌كان، سیاسه‌ته‌كانی ئینستاگرام نزیكه له سیاسه‌ته‌كانی فه‌یسبووك هه‌روه‌ك چۆن زانراوه و ڕاگه‌یه‌نراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووك، هه‌ریه‌ك له ئینستاگرام و واتس ئاپ فه‌یسبووك خاونداریهتییان ده‌كات.
*ئایا ئه‌كاونت هاك ده‌كرێت؟
له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له‌ناو سیاسه‌ته‌كانی فه‌یسبووك، زۆر ئه‌سته‌مه ئێسته بتوانرێت ئه‌كاونته‌كه‌ت هاك بكه‌ن، هه‌روه‌ها كۆمپانیای فه‌یسبووك هه‌ستاوه به دانانی چه‌ندان رێ بۆ پاراستنی ئه‌كاونته‌كه‌ت به شێوازێكی نایاب وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی Two-Factor Authentication. و دانانی پاسوۆردێك كه پێك نه‌هاتبێت له ناوی خۆت و رۆژی له دایكبوونی خۆت ، ئه‌و زانیارییه گشتییانه‌ی كه به ده‌ستكه‌وتنی ئاسانه له‌لای خه‌ڵك، بۆیه به‌رده‌وام با وشه‌ی نهێنیت به‌هێز بێت و پێكهاتبێت له پیتی گه‌وره (كهپیتهل) و (سمۆڵ) و بۆشایی و ژماره و كۆدی جیاجیا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌پێدانه، پێویسته به‌كارهێنه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هیچ شێوازێك كلیك له‌سه‌ر هیچ لینكێك نه‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانن یان خۆداخلكردن بۆ ئه‌وه‌ی ببی به ئه‌ندام له سایتێك یا هه‌ر لینكێك سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نییه و له سه‌رچاوه‌ی بزر بۆت هاتووه، چونكه به چوونه‌ژووره‌وه‌ت و خۆ تۆماركردنت تێیدا، گشت زانیارییه‌كانی تۆیان بۆ ده‌چێت و ئاسانكاری ته‌واو ده‌كه‌یت بۆیان تا بتوانن هاكت بكه‌ن.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كێشه‌ی هاككردن له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا، بریتین له نه‌بوونی زانیاری ته‌واو به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه دانراون بۆ پاراستنی به‌كارهێنه‌رانی له هه‌ر هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی.
*ئایا له ڕێی سیمكارته‌وه ده‌توانن ئاگاداری پێوه‌ندییه‌كانی ڤایبه‌ر و واتس ئاپ بن؟
ڕێی پێوه‌ندیكردن به سیمكارته‌وه جیاوازه له پێوه‌ندیكردن به ئۆنلاین و به‌رنامه‌كانی پێوه‌ندی به ئینته‌رنێت، گومانی تێدا نییه كه كۆمپانیاكانی پێوه‌ندی كه پێوه‌ستن به سیمكارته‌وه، ده‌توانن به هه‌موو شێوازیك هه‌ر جموجووڵێكی پێوه‌ندیكردن و نامه و تا بگره شوێنی پێوهندیكردنیشت GPS زانراوه و تۆماره، بۆیه زۆربه‌ی كات بۆ به‌ڵگه تاوانییهكان (الإجراوات الجنائیه) هانا ده‌برێته به‌ر كۆمپانیاكانی پێوه‌ندی، بگره یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بووه بۆ دادگا. به‌ڵام به‌لای ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه ئۆنلاینن و كار پێكردنیان به ئینته‌رنێته و بێ به‌رانبه‌ره وه‌ك به‌رنامه‌كانی (Whats App , Viber, Telegram)، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر گرێبه‌ستی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته‌كه‌ی هێناوه ناوچه‌ی به‌كارهێنه‌ران، زیاتر پێوه‌ندی به وڵاته‌وه هه‌یه، بۆ نموونه ده‌توانرێت له‌سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی عێراق له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌رنامه‌ی واتس ئاپ ڕابگیرێت و كار نه‌كات جا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، ده‌توانن گرێبه‌ست بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی زانیاری وڵات بۆیان هه‌بێت و بتوانن جموجووڵی به‌كارهێنه‌رانی به‌شێوازێكی ورد بزانن وه‌ك (پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، نامه، ڤۆیس مه‌سج) و ده‌ستی تۆمه‌ت له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی درێژ كراوه بۆیان به‌وه‌ی سوودیان له زانیاری كه‌سی و تایبه‌تمه‌ندی به‌كارهێنه‌ران وه‌رگرتووه بۆ بابه‌تی هه‌واڵگری.
گشت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ڤایبه‌ر ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خاوه‌نی كۆمپانیاكه تالمۆن ماركۆ (Talmon Marco)ی به‌ڕه‌گه‌ز ئیسرائیلی و خاوه‌نی پاسپۆرتی ئه‌مه‌ریكی، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری زانیارییه‌كانی سوپای ئیسرائیلی كاری كردووه، هۆكاری ئه‌و گومانانه‌ن.
*چ جۆره ئیمه‌یڵێك له هه‌موویان باشتره و هاك ناكرێت؟
پێویسته بزانی كه ناتوانرێت جیاوازی له نێوان باشترین ئیمهیڵهكاندا بكه‌یت به‌شێوازێكی دیاریكراو، چونكه ناتوانی جیاوازی له نێوان حیسابه ئاساییه‌كان و حیسابه‌كانی كاركردن، چونكه هه‌یه ده‌یه‌وێت هه‌ڵسێت به دروستكردنی ئیمه‌یڵێكی ئاسایی بۆ كاره كه‌سییه‌كانی خۆی، به‌هه‌مانشێوه هه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی به‌ڕێوه‌بردنی سایته‌كه‌ی یا كاره‌كه‌ی (business). بۆیه ئه‌و جیاوازیكردنه له‌سه‌ر كوالێتی خزمه‌تگوزاری هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پشتگیریی خزمه‌تگوزاری ئیمه‌یڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی خواره‌وه باشترینی ئیمهیڵهكانن بۆ به‌كارهێنان كه هاككردنیان زه‌حمه‌ته:
یه‌كه‌م/ جی مه‌یڵ ( Gmail)
یه‌كێكه له و خزمه‌تگوزارییانه كه زۆربه‌ی كۆمپانیاكان ددانیان پێدا ناوه بۆ به‌كارهێنان، به‌تایبه‌تیش كۆمپانیای گه‌وره‌ی گووگڵی له پشته و له ڕووی خێرایی به‌كارهێنان و دیزاینه نموونه‌ییه‌كه‌ی و ئه‌و خزمهتگوزارییهیش به خۆراییه، بۆ كاری كه‌سی و بۆ كاری بازرگانی ده‌توانی به‌كاری بهێنیت.
دووه‌م/ ئاوت لووك (Outlook)
یه‌كێكه له ئیمه‌یڵانه‌ی كه‌وا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات و پشتگیری ده‌كات، تا ئێسته‌یش به یه‌كێك له ئیمه‌یڵه سه‌ركه‌وتووه‌كان ناسراوه و زیاتر به مه‌به‌ستی كاركردن به‌كار دێت، به‌وه ناسراوه كه ڕیزبه‌ندییه‌كی باشی نامه‌كان ده‌كات.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه كه به كورتی باسم كرد تا ئێسته زۆرترین به‌كارهێنه‌ریان هه‌یه و له یه‌كه‌مه‌كانن له دنیا، جگه له‌وانه‌یش چه‌ندان ئیمه‌ڵ هه‌ن كه خزمه‌تگوزاری گرنگ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌وانه (ProtonMail,mail.ru,Apple Mail).
*ئه‌كاونتی ئاسایی یان په‌یجی ئاسایی ڤێریفای وه‌رده‌گرێت؟
وه‌رگرتنی ڤێریفای (سه‌حه شینه‌كه) تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌یدات به‌و كه‌سانه‌ی كه پێگه‌یان هه‌یه له كۆمه‌ڵگا و ناسراون، یان كاری (سیاسی، حكوومی، ڕاگه‌یاندن، هونه‌رمه‌ند)ن، بگره چه‌ندان پسپۆڕیی تایبه‌ت كه له هه‌ژمار نایه‌ن، یان ده‌زگایه‌كی فه‌رمی سه‌ربه‌خۆ یان حكوومی بێت.
ئه‌كاونت یان په‌یج ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجه تایبه‌تانه‌ی تێدابێت كه له سیاسه‌تی فه‌یسبووكدا باس كراوه بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه، به پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێك و ناردنی چه‌ند زانیارییه‌ك، ده‌توانیت ببیت به خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه.
لێره‌شه‌وه داوا له گشت به كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌كه‌مه‌وه به تایبه‌تی كوردستان، خۆیان به دوور بگرن له كڕینه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌كاونت یان په‌یجێك كه ڤێریفای كرابیت و بته‌وێت ناوی بگۆڕیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری بوونی ڕیپۆرت و پێداچوونه‌وه‌ی فه‌یسبووك، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ت لێ بسه‌نێته‌وه و چه‌ندان كێشه‌ی تری ڕاكێشانه‌وه‌ی ئه‌كاونتت بۆ دروست ده‌بێت له‌لایه‌ن فرۆشیاره‌كه، بۆیه ئاگاداربه و به ڕێی یاسایی و به پرسیاركردن له كه‌سانی شاره‌زا له‌و بواره، په‌یج یان ئه‌كاونته‌كه‌ت ڤێریفای بكه.
*ئه‌گه‌ر ڤێریڤایت هه‌بێت هاك و ڕیپۆرت ناكرێیت؟
ڤێریفای چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ده‌به‌خشێت به‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی كه ڤێری فای كراون، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ئه‌وه‌یه به هیچ شێوازێك و له هه‌ر كاتێك بێت، په‌یجه‌كه‌ت یان ئه‌كاونته‌كه‌ت به دوور ده‌بێت له هه‌ر داخرانێكی له ناكاو، به‌ڵكو بگره ده‌توانێت به‌یه‌ك داواكاری گشت ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ی به‌ناوی كه‌سی دانراون، ڕه‌شیان بكه‌یته‌وه.
بۆ بابه‌تی ڕیپۆرتیش ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی فیسبووكت نه‌كردبێت، به‌هیچ شێوازێك ڕیپۆرت كار له ئه‌كاونت و په‌یجی ڤێری فای ناكات و فه‌یسبووك بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك و چاره‌سه‌ركردنی ئاگادارت ده‌كاته‌وه، ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانت.
*ئایا ئه‌گه‌ر ئهكاونتێكمان هاك بكرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی كه وا كه‌سین (personalities) و به ناوی ڕاستی كهسهكهوهن، ئاسانتره له‌وه‌ی كه به ناوی جیاجیا دانرابێ، یان چالاكێكی بازرگانی بێت، ئه‌وه‌یش به‌ناردنی داواكارییه‌ك له ڕێی سه‌نته‌ری یارمه‌تی فهیسبووكهوه (Facebook Help Centre) بۆیان و به ئاماژه‌كردن به كێشه‌كه‌ت و ناردنی وێنه‌یه‌ك له پاسپۆرت، یان هه‌ر په‌راوێكی یاسایی و چه‌ند زانیارییه‌كی تر، ئه‌وكات فه‌یسبووك ئاسانكاری ته‌واوت بۆ ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فیسبووكهكهت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی راسته‌قینه بیت.
* ئایا ئه‌كاونت (دیسه‌یبڵ) له كار كه‌وت، چاك ده‌بێته‌وه؟
به ناردنی داواكارییه‌كی تایبه‌ت بۆ فه‌یسبووك، به‌هه‌مانشێوه ده‌توانی به‌كاری بخه‌یته‌وه.
*ئامۆژگاریت بۆ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كوردستان چییه؟
1. به‌هیچ شێوازێك ورده‌كاریی ژیانی خۆت له سۆشیال میدیا باس مه‌كه و وێنه و لۆكه‌یشنی جێیه‌كه‌ت بڵاو مه‌كه‌ره‌وه.
2. سیستم و داتا و زانیارییه‌كان هه‌موو كاتێك ئه‌گه‌ری هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان هه‌یه، بۆیه زانیاری وردی تێدا تۆمار مه‌كه.
3. تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یه‌كێكن له‌و هۆكارانه‌ی ساڵانه تاوانیان پێوه ده‌كرێت و چه‌ندان كه‌س و خێزانیان له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و بوونه‌ته گرفتێگی گه‌وره، بۆیه به وریاییه‌وه به‌كاری بهێنه و به‌رپرسی ئه‌خلاقی و ئیسلامی و یاسایی، له كۆتادا تۆی به كارهێنه‌ری.
4. ئاگاداربه له‌و ئه‌كاونته نه‌ناسراوانه‌ی كه له‌لاتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
5. ئاگاداری به‌سته‌ره‌كان (links) به، مه‌چۆره ناو لینكی هه‌ر بابه‌تێك و تویتێك و بڵاوكراوه‌یه‌ك تا له سه‌رچاوه‌كه ئاگادار نه‌بیت، چونكه ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌لیكترونی بۆ سه‌رت كه‌م نابێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڤایرۆس بچیته ناو سیستمه‌كه‌ت.
6. دوور بكه‌ره‌وه له سه‌ردانكردنی ماڵپه‌ڕه پۆڕنییهكان، چونكه هۆكارێكی گرنگن بۆ تۆماركردنی وێنه‌ی به‌كارهێنه‌ر و ناردنی ڤایرۆسی (فارینیكی).
7. گرنگتر له هه‌مووی ئه‌وه‌یه كه هه‌ستكردن به به‌رپرسیاری گشت لایه‌كمان به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی هه‌ر لایكێك هه‌ر كۆمێنتێك لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ره، به‌رپرسیاری له گرنگیدان و بڵاوكراوه له ڕوویی یاسایی و ویژدان و ئاینییه‌وه.