وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك میدیاكانی په‌كه‌كه به چه‌واشه‌كار ناو ده‌بات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی كه‌سێك له سنووری ئیبراهیم خه‌لیل بۆ توركیا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕاگه‌یاندنه‌كانی په‌كه‌كه هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه، كه گوایه كه‌سێك به ناوی "عومه‌ر بارتان" خه‌ڵكی ناوچه‌ی تاتوانی توركیا، به چاوبه‌ستراوی له سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه نێردراوه‌ته‌وه توركیا.
له به‌شێكی تری ڕوونكردنه‌وه‌كه هاتووه، ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به هه‌وڵێكی تری ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كاری په‌كه‌كه‌ی ده‌زانین بۆ ناوزڕاندن و به‌دناوكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.