به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه 125 ده‌رچوو به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێی شوبات، د.سه‌فین ره‌سووڵ به‌رپرسی به‌شی پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ردابوو، ژماره‌یه‌ك ده‌رچوو به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنرێن.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێن ده‌رچووی په‌رستاری و یاریده‌ده‌ر ده‌بن و به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌بێت و ژماره‌یان 125 كه‌س ده‌بێت و ئێسته فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه و بڕیار له‌باره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئه‌و گرێبه‌ستانه بۆ به‌شی چاودێری ورد ده‌بن و گرێبه‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێت، به‌ڵام پێویستمان به‌وه هه‌یه له دوای ئه‌و شه‌ش مانگه‌ش به‌رده‌وام گرێبه‌ستیان نوێ بكرێته‌وه.
ته‌ندروستی سلێمانی باس له‌وه ده‌كات ئه‌وان له كه‌رتی ته‌ندروستی پێویستییان به زیاتر له 27 هه‌زار میلاك هه‌یه، به‌ڵام ئێسته كه‌متر له 14 هه‌زار میلاكییان هه‌یه و ئه‌وه‌یش گرفتی بۆ كاره‌كان و بنكه ته‌ندروستییه‌كان دروست كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی