دوای زیاتر له ساڵێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی له ناوه‌ندی هونه‌ری، جارێكی تر گۆرانیبێژی ناسراوی كورد نه‌ریمان بابان، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ناوی "ستوون" له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاو كرده‌وه كه تا ئێسته زیاتر له 23 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار، ده‌رهێنه‌ر بافڵ سه‌رهه‌نگ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "گۆرانیبێژ نه‌ریمان بابان له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی به‌ناوی "ستوون" بڵاو كرده‌وه كه خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه".
زیاتر گوتی، "كلیپه‌كه به‌شێكی دیمه‌نه‌كانی له هۆڵه‌ندا تۆمار كراوه و به‌شێكیشی له كوردستان تۆمار كراوه، كاری ده‌رهێنانی خۆم كردوومه، كاری موزیكی له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكرییه‌وه بۆ كراوه، یاد میدیا كاری ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی بۆ كردووه".
نه‌ریمان بابان یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، ساڵی 1983 تیپی موزیكی بابانی دامه‌زراندووه، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌و تیپه‌دا به‌رده‌وام بووه، ماوه‌ی 35 ساڵیشه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ماوه‌یه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له كوردستان ده‌ژیت، خاوه‌ن به‌رهه‌مێكی زۆری هونه‌رییه كه زۆربه‌یان له ئاواز و هۆنراوه‌ی خۆین، دواین ئه‌لبوومی "په‌ری" بوو له ساڵی 2012، یه‌كێك بوو له پڕفرۆش‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ساڵه.