مهسروور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهبۆنهی تێپهڕاندنی پرۆژهیاسای بودجهی 2021ی عێراق له پهرلهمان، پهیامێكی بڵاوكردهوه و ئاماژهی داوه كه لهگهڵ مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق قسهی كردووه و دووپاتیان له پابهندبوونی ههردوولا به یاساكه كردووهتهوه و ئهمهیشی به ئومێدێكی تر ناوبردووه، بۆ باشتربوونی پێوهندییهكانی ههرێمی كوردستان و حكوومهتی فیدراڵی عێراق.
له پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان هاتووه، ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی فراکسیۆنەکانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 پەسەند کرد . هیوادارم ئەم یاسایە ببێتە دەستپێکی تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئاماژهی داوه، سوپاسی تیمی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەرک و کۆششی بەردەوامیان کە بە درێژایی چەندین مانگ، لە هەوڵ و کارکردنیان بەردەوام بوون. هەروەها سوپاسی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم بۆ هەوڵ و کۆششەکانیان.
ئەم یاسایە لەیەکگەیشتنێکی باش و پێویست بوو لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان . هەرچەندە هەرێم ئەوەی کە دەیویست و داوای دەکرد، بە دەستی نەهێنا ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، ئەم یاسای بودجەیە، لەگەڵ بنەما بنەڕەتییەکانی دەستووردا یەکدەگرێتەوە کە ئێمە لە سەری پێداگیربووین . ئێمە خۆشحاڵین بەو پێشکەوتنەی بەدەست هاتووە کە ماف و ئەرکی هەر لایەک دیاریکراوە.
هیوادارم هەموو ماددەکانی یاسای بودجە جێبەجێ بکرێن و حکوومەتی فیدراڵ، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. جێبەجێکردنی تەواوی یاسای بودجە ، دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکان لە بارەی شایستە داراییەکانەوە لە 2004 ەوە تا ئێستا، هەروەها دەبێتە هۆی پەرەپێدانی میکانیزمی نوێی وردبینی لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا . ئەم هەنگاوانەش، متمانە و هەماهەنگيی زیاتر، لە نێوان هەردوولا دروست دەکات.
مهسروور بارزانی ئهوهیشی خستووهته ڕوو، كه لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی قسەم کرد و سوپاسم کرد بۆ پشتیوانییەکەی لە یاسای بودجە و داواشم لێکرد کە پابەند بێت بەوەی لە سەری ڕێککەوتووین و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت ، جەختم لەوە کردەوە کە بەرژەوەندی عێراق و خەڵکی عێراق لەوەدایە کە پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت، هاوكات لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کاک قوبادیش قسەم کرد بۆ ئەوەی سوپاسی ئەو و تیمی حکوومەتی هەرێم بکەم بۆ ئەنجامدانی ئەرکە گرنگەکەیان.
له كۆتایی پهیامهكه هاتووه، تێپەڕاندنی یاسای بودجە، ئومێدێکی بۆ باشتربوونی پەیوەنديی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی گەڕاندەوە، هەرچەندە هێشتا لیستێکی درێژی کێشە و ناکۆکییە هەڵپەسێردراو و چارەسەرنەکراوەکان ماوە، هیوادارم پەسەندکردنی یاسای بودجە، یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی دڵنیایی زیاتر بە ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ببەخشێت.