ئاوی ڕووباری سیروان سێ مه‌تر كه‌می كردووه و به‌رپرسانی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌یش ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، ناتوانرێ ئاو بۆ هه‌ڵه‌بجه دابین بكرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی نیسان، ئه‌له‌ند تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ وشه‌كه‌ساڵی بووه و تا ئێسته بڕی بارانی پێویست نه‌باریوه، ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆكاری كه‌مبوونی ئاوی ژێرزه‌وی، هاوكات ڕووباری سیروان كه پڕۆژه‌ی ستراتیجیی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ره، ئاوه‌كه‌ی به ڕێژه‌ی سێ مه‌تر له‌چاو ساڵی ڕابردوو كه‌می كردووه.
پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه ئاو بۆ 80%ی هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كات
وه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتێك به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وام ئاو به‌رده‌داته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق، ئاوی پێویست له به‌نداوه‌كه نامێنێت، ئه‌وه‌یش مه‌ترسی دروست كردووه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاو گوتی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر كێشه بۆ ئاوی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی ئێرانه‌وه دروست بووه، چونكه چه‌ند به‌نداوێكی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاوی سیروان دروست كردووه.
پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه ئاو بۆ 80%ی هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كات به سه‌یدسادق و شاره‌دێی سیروانیشه‌وه، ئێسته ئه‌و وه‌رگره‌ی ئاو وه‌رده‌گرێت له پڕۆژه‌كه، 90 سانتیمه‌تر له‌ناو ئاودایه و ڕۆژانه سێ سانتیمه‌تر ئاوی ڕووباری سیروان كه‌م ده‌كات.
ئه‌له‌ند تۆفیق ده‌ڵێت، هه‌ڵه‌بجه له پڕۆژه ستراتیجییه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر ڕووباری سیروانه، 50 هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت و بیره‌كان دوو هه‌زار مه‌تر سێجا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاوی زه‌ڵم، حه‌وت هه‌زار مه‌تر سێجایه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی