حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان، بڕی شه‌ش ملیار و 182 ملیۆن و 850 ھه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو خه‌رج ده‌كات.
له‌ڕێی لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارۆكه‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت
به‌پێی نووسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كه كۆپییه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، بودجه‌یه‌ك بۆ خه‌رجی كرێی وانه‌بێژی مامۆستایانی دانه‌مه‌زراو ته‌رخان ده‌كرێت، به جۆرێك پارێزگای كه‌ركووك 29 ملیۆن و 300 ھه‌زار دینار، دھۆك دوو ملیار و 609 ملیۆن و 250 ھه‌زار دینار، ھه‌ولێر ملیارێك و 595 ملیۆن و 500 ھه‌زار دینار، ھه‌ڵه‌بجه 42 ملیۆن و 950 ھه‌زا دینار و سلێمانی ملیارێك و 644 ملیۆن و 850 ھه‌زار دینار .
له نووسراوه‌كه‌دا ھاتووه ، ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌كالریۆس و بڕوانامه‌ی به‌رزتریان هه‌یه، مانگانه 300 ھه‌زار دیناره و ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی دیپلۆمیان ھه‌یه 250 ھه‌زار دیناریان پێ ده‌درێت، ئه‌و پاره‌یه بۆ یه‌ك جار له مانگێكدا خه‌رج ده‌كرێت بۆ یه‌ك مامۆستای وانه‌بێژ، نه‌ك له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك یان له نێوان دوو په‌روه‌رده وانه‌بێژ بێت و دووجار یان زیاتر وه‌ربگرێت، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ھه‌موو وانه‌بێژێكی دانه‌مه‌زراو خه‌رج ده‌كرێت كه له ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 مامۆستای وانه‌بێژ بوون، ئێسته به‌رده‌وام بن له كاری وانه‌بێژی و فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ خه‌رج ناكرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌و پاره‌یه له‌ڕێی لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارۆكه‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت .
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم