نێچیرڤان بارزانی‌: به‌ئامانجكردنی خۆپێشانده‌ران له‌ عێراق دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات

:: PM:04:41:11/05/2021 ‌
نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان په‌یامێكی‌ له‌ تویته‌ر بڵاو كرده‌وه‌ و دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ "دۆخی‌ خۆپێشانده‌رانی‌ عێراق مایه‌ی‌ نیگه‌رانیمانه‌".

ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپێشاندان له‌ كه‌ربه‌لا و چه‌ند شارێكی‌ تری‌ عێراق به‌رده‌وامه‌، خۆپێشانده‌ران شه‌وی‌ ڕابردوو سه‌ركۆنه‌ی‌ كوشتنی‌ ئیهاب وه‌زنی‌ چالاكی‌ خۆپێشاندانه‌كانیان ده‌كرد و داوای‌ ئاشكراكردنی‌ بكوژانیان ده‌كرد كه‌ له‌ رۆژی‌ نۆی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند ماتۆڕسكێلێكه‌وه‌ هێرشی‌ كرایه‌ سه‌ر و كوژرا.

دۆخی خۆپێشانده‌ران مایه‌ی نیگه‌رانیمانه‌
ئێسته‌ دۆخی‌ خۆپێشانده‌رانی‌ شاره‌كانی‌ عێراق خراپه‌ و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن گرووپی‌ جیاوازی‌ چه‌كداری‌ هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر. سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌و دۆخه‌ نیگه‌رانه‌ و تویتێكی‌ كرد.

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌ر رای‌ گه‌یاند "دۆخی خۆپێشانده‌ران مایه‌ی نیگه‌رانیمانه‌، خۆپێشانده‌رانی عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ و به‌ئامانجكردن، ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه‌".
 
سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپاتی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ئامانجكردنی خۆپێشانده‌ران له‌ عێراق دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات و پێویسته‌ سنوورێك بۆ بابه‌تی به‌ئامانجكردنی خۆپێشانده‌ران دابنرێت.
 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم