ده‌یان جووتیار له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئاماژه ده‌كه‌ن كه شاره‌وانییه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڵێنی قه‌ربووكردنه‌وه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه، له‌كاتێكدا ده‌ستبه‌رداری زه‌وییه‌كانیان كراون بۆ دروستكردنی رێگه‌وبان و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك.
ئه‌حمه‌د سه‌عید، یه‌كێك له‌و جووتیارانه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی كرد، زیاتر له 50 جووتیار ده‌بین كه دوای زیاتر له ساڵێك له به‌ڵێنی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانمان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه، تا ئێسته قه‌ره‌بوو نه‌كراینه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك جووتیار به واسیته قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه .
شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان: ته‌واوی جووتیاران قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
زیاتر گوتی، به‌ناوی به‌ركه‌وتنی باخ و زه‌وییه‌كانمان به‌ر پڕۆژه‌ی شه‌قامی دووساید و كردنی ناوچه‌كه به رێگه‌وبانی پشتێنه‌یی، ده‌ستبه‌رداری زه‌وییه‌كانمان كراین، گوایه یه‌كه‌و به‌رانبه‌ر زه‌ویه‌ك چوار هه‌زار دۆلار به‌رانبه‌ر 100 بۆ 150 دۆنمی باخه‌كانمان پێ بدرێت، رووبه‌ری زه‌وی جووتیارانیش زیاتر له 50 هه‌زار دۆنم ده‌بێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه، وه‌ك جووتیاران ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
پێوه‌ست به‌و بابه‌ته به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، كاركردن له پڕۆژه‌كه و رازیكردنی به‌رپرسانی كشتوكاڵ پرسه‌كه‌ی دواخستووه، دووپاتی كرده‌وه كه ته‌واوی جووتیاران قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و زه‌وی ئه‌و جووتیارانه كراوه به شه‌قامی پشتێنه‌یی و شوێنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی