ئەو ژنە جوانەی دەیەوێ جێی ئەنجێلا مێركڵ بگرێتەوە

:: PM:04:00:16/05/2021 ‌
بڕیارە لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوو لە ئەڵمانیا هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت، كاندیدی حزبی "سەوز" لەو وڵاتە كە ژنێكی 40 ساڵییە، دەیەوێ ببێتە راوێژكاری ئەڵمانیا و جێی ئەنجێلا مێركڵ بگرێتەوە.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ یەكشەم 16ی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، ئەنالینا بێربوك كە كاندیدی حزبی سەوزی ئەڵمانیایە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ راوێژكاری ئەو وڵاتە بێ ئەوەی پێگەكە ئاماژە بە كاری ئێستەی بدات، بۆ میدیاكان گوتوویەتی، ئەگەر وەك راوێژكاری ئەڵمانیا دەربچم، هاوسەرەكەم ئەركی بەڕێوەبردنی دوو منداڵەكانمان و ئەركی ماڵەوەمان لە ئەستۆ دەگرێت.

بێربوك كە ژنێكی جوانە و كاندیدی حزبی سەوزە گوتوویەتی، ئەگەر لەو هەڵبژاردنە بیبەمەوە، هاوسەرەكەم "دانێل هۆڵیڤلچ" بەڵێنی داوە مۆڵەتی باوكایەتی وەربگرێت، چونكە ئەوكات من هیچ كاتێكم بۆ ئەوان نابێت و دەبێ بە شەو و رۆژ كار بكەم.

گوتوویەتی كێشەم لە بەڕێوەبریدنی منداڵەكان و ماڵ‌كەم نییە


بێربوك كە خاوەنی دوو كچە، یەكیان پێنج ساڵ و ئەوی تریان نۆ ساڵە، گوتوویەتی كێشەم لە بەڕێوەبریدنی منداڵەكان و ماڵ‌كەم نییە، چونكە هاوسەرەكەم لە سەرەتاوە وێڕای من لە بەخێوكردنی منداڵەكان رۆڵی هەبووە، هاوكات لەڕووی ئامادەكردنی خواردنیشەوە شارەزایە.

دواتریش ئاماژەی داوە، لە دوا قۆناغی هەڵمەتی هەڵبژاردن، هاوسەرەكەی بڕیاری داوە لە ماڵ بمێنێـەوە و هەموو ئەركەكانی لەگەڵ منداڵەكان بەڕێوە ببات، بۆیە لەكاتی بردنەوەم، كێشەیەكم نابێ لە بەڕێوەبردنی سەرۆكایەتییەكەم.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د