گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕای گه‌یاند، له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستانی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و پێشی وایه ئه‌گه‌ر گۆڕان كه‌سێك بكاته سه‌رۆك یه‌كێتیی لای ئاسایی ده‌بێت.
سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووز، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوپه‌یمانیان به هه‌ڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكهێنا. سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه لاهوور جه‌نگی بوو، به‌ڵام له‌دوای كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی له هه‌شتی ته‌مووز لاهوور وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی لێ سه‌نرایه‌وه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌یشی لێ وه‌رگیرایه‌وه.
هێشتا گۆڕان هیچ ناوێكی بۆ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه پێشنیار نه‌كردووه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی ته‌مووز، ئه‌مین بابه شێخ گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستانی یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه. زیاتر گوتی، ئه‌و سه‌رۆكه یه‌كێتی دیاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕان بیانه‌وێ كه‌سێكی خۆیان بێت ئه‌وه لای یه‌كێتی ئاساییه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه.
لێدوانه‌كه‌ی گوته‌بێژی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هێشتا گۆڕان هیچ ناوێكی بۆ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه پێشنیار نه‌كردووه. هاوكات یه‌كێتیش له دانانی كه‌سێك دوودڵه، چونكه ناوی چه‌ند كه‌سێك بۆ ئه‌و كاره دێت.