ژنان لە ئایسلەندا كۆنترۆڵی پەرلەمانیان كردووە

:: AM:10:33:28/09/2021 ‌

دوای ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئایسلەندا بەڕێوە چوو، لە ئەنجامدا دەركەوت ژنان لە دەرچوونیان بۆ ئەو پەرلەمانە، زۆرینە بوون و بەوەش كۆنترۆڵی پەرلەمانیان كردووە. ئەو وڵاتە دەبێتە یەكەمین وڵات لە ئەوروپا، ژنان بتوانن كۆنترۆڵی پەرلەمان بكەن.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ سێشەم 28ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، پێشتریش پێشبینی دەكرا ژنان زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردندا بەدەست بێنن، پەرلەمانی ئایسلەندا لە 63 كورسی پێكهاتووە، ژنانیش كە 33 كورسییان بەدەست هێناوە، واتە 52%ی كورسی دەكات و بەوەیش دەبنە زۆرینەی پەرلەمانی.

پێگەكە ئاماژەی بەوەش دراوە كە لەم هەڵبژاردنەدا ژنان توانیویانە نۆ كورسیی زیاتر بەدەست بێنن بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2017.

ئەمە یەكەمین جارە ژنان بتوانن لە ولاتێكی ئەوروپاییدا زۆرترین دەنگ بەدەست بێنن، لە دوای ئایسلەندا، سوید دێت كە ژنان لەو وڵاتەدا 47%ی كورسییەكانیان گرتووە.

لە ئایسلەندا كۆتا بۆ ژنان دیاری نەكراوە، بەپێی یاساكانی، یەكسانیی تەواوی لە نێوان رەگەزەكاندا هەیە، ئەوە لەكاتێكدایە هەندێك پارت لەو وڵاتە، داوا دەكەن رێژەی ژنان لە پیاوان كەمتر بێت.

ئایسلەندا بە پێشڕەوی یەكسانی لە دنیادا هەژمار دەكرێت كە زۆرترین یەكسانی لە نێوان رەگەزەكاندا هەیە. هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتە لە 25ی ئەیلوول بەڕێوە چوو. لە ئایسلەندا 370 هەزار كەس دەژین و سەرۆك وەزیرانەكەیشی هەر ژنە بەناوی كاترین جاكۆپسدۆتیر.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د