چەكدارانی پەكەكە لە شنگال بەردەوامن لە هاتنیان بۆ ناو ریزەكانی پێشمەرگە

:: PM:03:03:28/09/2021 ‌
فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگەی شنگال ئاشكرای كرد، چەكدارانی پەكەكە بەردەوامن لەجێھشتنی ریزەكانیان و پێوەندیكردن بە ریزەكانی پێشمەرگە. بەپێی ئامارەكان، 70 كەسیان ھاتوون و 150 كەسی تریش ئامادەن بێنە ناو ریزەكانی پێشمەرگەوە.

قاسم شەشۆ فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال، بۆ "وشە" گوتی، ھاتنی چەكدارانی پەكەكە بۆ ناو ریزەكانی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ زیاد دەكات. ئەو پێی وایە هۆكاری سەرەكی لە هاتنی چەكدارانی پەكەكە بۆ ناو پێشمەرگە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ناو هێزی پێشمەرگەدا ئامانج و داهاتوویان دیارە.

جگە لە 70 كەسەكە كە هاتوون، 150 چەكداری تر ئامادەن بێنە ناو پێشمەرگە


وەك زیاتر خستیەڕوو، جگە لە 70 كەسەكە كە هاتوون، 150 چەكداری تر ئامادەن بێنە ناو پێشمەرگە و واز لە ریزەكانی پەكەكە بێنن، چونكە وەك خۆیان باسی دەكەن، ھیچ داھاتوویەكیان لەناو پەكەكەدا نییە. لەلایەكی ترەوە بوونی ئەوان لە ناو پەكەكە بۆ شنگال زیانی هەیە و لەو سنوورە پەكەكە تەنیا بەدوای ئامانجێكی حزبییە نەك نیشتمانی.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم


وشە - سلێمان تاشان