سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر به‌ڵێنی پێشتری كه ڕۆژانی سێشه‌م پێشوازی له هاووڵاتییان ده‌كات، ئه‌مڕۆ مامه‌ڵه‌ی زیاتر له 100 هاووڵاتیی بینی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئه‌یلوول، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌و ه‌كه د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانی هاووڵاتییان و گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان، چاوی به ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كه‌وت.
وه‌ك فه‌رمانگه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئامانج له‌م كاره‌ی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جگه له ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی تری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌وه‌یش باس كراوه كه هه‌موو سێشه‌مه‌یه‌ك هاووڵاتییان له سه‌عات 10ی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌توانن داواكاری و سكاڵاكانیان بگه‌یه‌نن به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.