مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، به‌رنامه‌ی كاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه ده‌بێت كه به‌شه ناوخۆییه‌كان چاك ده‌كه‌ن و هاوكاری قوتابییه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌كه‌ن.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆ گوتی، به‌پێی توانا خواستی قوتابیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ قوتابیانی نوێنه‌ری ته‌واوی زانكۆكانی كوردستان كۆ بووینه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه قوتابیان له سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان بێبه‌رین، ئه‌وانه‌یشی ئه‌و كاره‌یان كردووه ده‌درێنه دادگا و رووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی پێشان دا كه له نزیكه‌وه گوێی له داواكاری قوتابیان گرتووه و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی داواكارییه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان، له‌باره‌ی كێشه‌كانیان كۆ بووه‌وه و گوێی لێ گرتن.